riklam

شه‌ڕێكی قورس له‌رۆژئاوا ده‌ستی پێكرد

کوردستان 09:22 PM - 2015-04-01
زیانی زۆر به‌رداعش كه‌وتووه‌

زیانی زۆر به‌رداعش كه‌وتووه‌

 له‌دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1-4-2015 ه‌وه‌ شه‌ڕ له‌چه‌ند گوندێكی سنوری ناحیه‌ی ته‌ل ته‌مر ده‌ستی پێكردوه‌و تیرۆرستانی داعش له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ په‌لاماری گوندی گریخورمایان داواوه‌و شه‌ڕڤانان به‌توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌.  

 

چالاكوانێكی نزیك له‌یه‌په‌كه‌ له‌ میحوه‌ری ته‌ل ته‌مر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ تائێستا چه‌ند جارێك په‌لاماری گونده‌كانی گیبیش و ته‌ل نه‌سر و ته‌ل حه‌فیانی داوه‌ به‌ڵام ته‌واوی په‌لاماره‌كانیان تێكشكێنراون و زیاتر له‌ 50 تیرۆرست كوژراون.

 

وتیشی: هێزێكی زۆریان له‌ نزیك گوندی گرێخورما كۆكردوه‌ته‌وه‌و دوای دوو جار په‌لاماردان به‌قورسی تێكشكاون و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌و شه‌ڕتائێستا به‌رده‌وامه‌.

 

ئه‌و چالاكوانه‌ رونیشكرده‌وه‌: له‌ ناوچه‌ی سرێكانیش تیرۆرستانی داعش به‌قورسی تێكشكاون و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ گورزی گورچكبایان به‌ركه‌وتووه‌و زیاتر له‌ 11 تیرۆرست كوژراون و دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشیان سوتێنراون.

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket