riklam

سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌ مه‌سیحییه‌كانی عیراق و جیهان ده‌كات

عیراق 08:23 PM - 2015-04-01
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق

ئه‌مڕۆ 1-4-2015 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی له‌ خوشك و برایانی مه‌سیحی عیراق و جیهان كرد به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی رابونی پیرۆزه‌وه‌و مێژووی دێرین و قوربانییه‌كانی ئه‌وانی له‌ پێناوی ئازادی و پێشكه‌وتنی عیراق به‌رز نرخاند، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌یه‌:

له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی (رابونی) پیرۆز شادمانی خۆمان ده‌رده‌بڕین و گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشك و برایانی مه‌سیحی له‌ عیراق و سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌كه‌ین و داوای خۆشی و خۆشگوزه‌رانییان بۆ ده‌كه‌ین.
له‌م بۆنه‌ مه‌زنه‌دا ئه‌و راستییه‌ به‌بیرده‌هێنینه‌وه‌ بونی مه‌سیحییه‌كان له‌ وڵاته‌كه‌ماندا هێمایه‌كه‌ بۆ ره‌سه‌نایه‌تی و دێرینی وڵاتی رافیده‌ین كه‌ ئه‌وان به‌شدارییان كردووه‌ له‌ دانانی بناغه‌ی شارستانی و سه‌روه‌رییه‌كانیدا ،قوربانییه‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌كانیشیان به‌رز ده‌نرخێنین كه‌ له‌ پێناوی ئازادیی و شكۆیی وڵاته‌كه‌یان و خه‌بات دژی تێرۆر پێشكه‌شیان كردووه‌.
ئاهه‌نگگێڕانی ئه‌م جه‌ژنه‌ بۆنه‌یه‌كه‌ بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و پره‌نسیبه‌ پڕ به‌هایانه‌ی كه‌ حه‌زره‌تی مه‌سیح سڵاوی خوای لێبێت بانگه‌وازی بۆ كردووه‌، پره‌نسیبه‌كانی یه‌كسانی و لێبورده‌ی و ئاشتی كه‌ ئه‌مڕۆ زۆر پێویسته‌ به‌رزیان رابگرین.
دووباره‌ پیرۆزبایی گه‌رممان پێشكه‌شده‌كه‌ین و له‌ یه‌زدانمان داوایه‌ ئاشتی باڵبكێشێت به‌سه‌ر عیراق و جیهان و خێرو خۆشی و ئۆقره‌یی و پێشكه‌وتن به‌سه‌ر هه‌موواندا بپارێنێت.
 هه‌موو ساڵێك مه‌سیحییه‌كان و هه‌موو عیراقییه‌كان هه‌ر به‌خته‌وه‌رو سه‌ربڵند بن.

فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket