riklam

ئه‌مریكا رۆڵی پێشمه‌رگه‌ به‌رزده‌نرخێنێت

کوردستان 07:36 PM - 2015-04-01
پاڵپشتی خۆیان و وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌

پاڵپشتی خۆیان و وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌

ئه‌مڕۆ 1-4-2015 له‌ شاری هه‌ولێر مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازیگرد له‌ سێناتۆر میچ مه‌ككۆنێڵ سه‌رۆكی كوتله‌ی زۆرینه‌ی كۆماریخوازی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاو وه‌فدێكی یاوه‌ری، كه‌ پێكهاتبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ سێناتۆران شێڵی مۆر، كۆری گڕادنێر، ستیڤ داینز، داڤید پێردو، تۆم تیلیس، بێن ساس، كه‌ هه‌موویان سه‌ر به‌ پارتی كۆماریخوازی ئه‌مریكا بوون له‌گه‌ڵ ستوارت جۆنز باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق و جۆزێف پنینگتۆن كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا.

له‌ دیدارێكدا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌ت و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌بوون. بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، وه‌فدی میوان ستاییشی رۆڵ و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كرد له‌ شكستپێهێنانی تیرۆرستانی داعش و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هێزه‌كانی عیراقیان له‌ شه‌ڕی تیرۆرستان به‌رز نرخاند. پاڵپشتی خۆشیان و وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێمیش سوپاسی حكومه‌تی ئه‌مریكای كرد كه‌ له‌ شه‌ڕی دژی تیرۆرستاندا پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌و گه‌لی كوردستان بوون. جه‌ختیشی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش پێویستی به‌ هه‌وڵ و هاوكاری هه‌موو لایه‌ك هه‌یه‌. وتیشی: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ پاڵپشتی گه‌ل و دۆستانی كوردستان توانی ئه‌فسانه‌ی داعش تێكبشكێنێت. خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی هێزه‌كانی عیراقی له‌ شاری تكریت به‌ده‌ستیانهێناوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌ رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كردو هیوای خواست كه‌ گرفته‌كانی نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ربكرێن.

 

PUKmedia  س/ KRG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket