riklam

هه‌موو تاكێكی كورد پاره‌ی نه‌وتی ده‌بێت

ئابوری 06:36 PM - 2015-04-01
فراكسیۆنی سه‌وز به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌دیهێنا

فراكسیۆنی سه‌وز به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌دیهێنا

له‌داهاتی سندوقی نه‌وت و غاز كه‌ به‌یاسا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكرا، به‌شێك له‌و داهاته‌ بۆ ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت، واته‌ سیسته‌می سۆشیال و هه‌موو تاكێكی كورد پاره‌ی نه‌وتی ده‌بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ 1-4-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رێژه‌یه‌ك له‌ داهاتی سندوقی داهاته‌ نه‌وتییه‌كان كه‌ به‌رێژه‌ی له‌سه‌رو له‌ 10% وه‌ ده‌بێت، رێژه‌كه‌ له‌ یاساكه‌دا نه‌چه‌سپێنراوه‌، به‌ڵام دواتر به‌ یاسایه‌كی تر سندوقێك له‌و رێژه‌ داهاته‌ دروستده‌كرێت به‌ناوی سندوقی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ له‌ داهاتوودا هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م سندوقه‌ش به‌یاسا له‌ په‌رله‌مان ده‌ربكه‌ین بۆ سیسته‌می سۆشیاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌و به‌شێكی زۆری داهاتی ئه‌م سندوقه‌ ده‌خرێته‌ خزمه‌تی سۆشیاله‌وه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ رێگه‌ی ئه‌م سیسته‌می سۆشیاله‌وه‌ تاكێك نابێت له‌ كوردستاندا سودمه‌ند نه‌بێت له‌داهاتی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی و پاره‌ی نه‌وتی نه‌بێت.

د عیزه‌ت وتیشی: هێنانه‌دی یاسای سۆشیاڵ له‌ سندوقی داهاته‌ نه‌وتییه‌كان یه‌كێك بووه‌ له‌ به‌ڵێنه‌كانی فراكسیۆنی سه‌وزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنداو له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌یهێنینه‌دی.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket