riklam

خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند سكاڵاكانیان ده‌به‌نه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا

کوردستان 06:18 PM - 2015-04-01
"ئه‌و ناڕوونیه‌ی لاى خاوه‌ن سكاڵاكان و ئێمه‌ش هه‌یه‌ یه‌كلایی ببێته‌وه‌"

"ئه‌و ناڕوونیه‌ی لاى خاوه‌ن سكاڵاكان و ئێمه‌ش هه‌یه‌ یه‌كلایی ببێته‌وه‌"

ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌ن پشكه‌كانی پرۆژه‌ی چاڤی گه‌شتیاری سكاڵاكانیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی وه‌به‌رهێنانیش له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت "ئه‌و كێشانه‌ یان له‌ رێگه‌ی دادگاو به‌ یاسایی چاره‌سه‌ربكرێن، یان له‌ رێگه‌ی چاودێری دارایی وه‌كو لایه‌نی سێیه‌م بچێته‌ كه‌یسه‌كه‌وه‌.

رێكه‌وت زه‌كی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز و هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌ خاوه‌ن پشكه‌كانی پرۆژه‌ی چاڤی گه‌شتیاری سكاڵایان بۆ هێناین كه‌ كۆمپانیای چاڤی پێی وتووین "به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ ئه‌مساڵ ناتوانین قازانج دابه‌شبكه‌ین"، ئێمه‌ش سكاڵاكانمان لێوه‌رگرتن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ 1-4-2015 به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای چاڤی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای چاڤی له‌سه‌ر بانگهێشتی خۆمان هاتن بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.

وتیشی: له‌ دیدارێكدا چه‌ند پرسێكمان تاووتوێكرد كه‌ وه‌ڵامه‌كانیان ته‌نانه‌ت لای ئێمه‌ش روون نییه‌ نه‌ك خاوه‌ن پشكه‌كان، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ به‌دواداچوون بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ بڕی قازانجی ساڵی رابردوودا كێشه‌یان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها تاوه‌رێكی كاره‌باش له‌ناو ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا هه‌یه‌و ده‌بێت لاببرێت، به‌ڵام تائێستا لانه‌براوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ئێستاشدا ده‌ڵێن قازانجی ئه‌مساڵمان ئه‌وه‌نده‌ نییه‌ كه‌ دابه‌شی بكه‌ین به‌سه‌ر خاوه‌ن پشكه‌كاندا.

راشیگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌، ئێمه‌ چه‌ند رێگایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ بیگرینه‌به‌ر، ئه‌وانیش یان له‌ رێگه‌ی دادگاو به‌ یاسایی ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ین، یان له‌ رێگه‌ی چاودێری دارایی وه‌كو لایه‌نی سێیه‌م بچێته‌ كه‌یسه‌كه‌وه‌، تا بزانین ئه‌و ناڕوونیه‌ی هه‌م خاوه‌ن سكاڵاكان باسی ده‌كه‌ن و هه‌م ئێمه‌ش بۆمان یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌، بۆمان یه‌كلایی ببێته‌وه‌.

PUKmedia   لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket