riklam

عیراق له‌ گێژاودایه‌

وەرزش‌‌ 06:07 PM - 2015-04-01
.

.

دوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌شدار له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئۆڵۆمپیادی 2016ی ریۆ دی جانیرۆ، شكات له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق ده‌كه‌ن به‌هۆی ساخته‌كردنی ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانی و ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌خاته‌ گێژاوێكی نوێ.

سه‌ره‌ڕای ئه‌و سزا وه‌رزشییه‌ی له‌سه‌ر عیراقه‌و ناتوانێت هیچ یارییه‌كی تۆپی پێ له‌ خاكی خۆی ئه‌نجامبدات، كێشه‌یه‌كی تریشی روبه‌ڕووده‌بێته‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانیه‌تی، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عیراق له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانیرۆ به‌شداره‌و له‌ گروپی یه‌كه‌مه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی عومان و به‌حره‌ین و لوبنان و دورگه‌ی ماڵدیف، هه‌رسێ یارییه‌كه‌ی كه‌ كردوشیه‌تی براوه‌ بووه‌و له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی لوبنان و به‌حره‌ین و دورگه‌ی ماڵدیف بردووه‌ته‌وه‌و به‌ 9 خاڵ له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌كان گومان له‌ دروستی ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانی عیراق ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بۆی هه‌یه‌ سێ یاریزانی سه‌روو ته‌مه‌نی 23 ساڵ له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌بێت، بۆیه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی به‌حره‌ین به‌ڕه‌سمی شكاتی له‌ عیراق كردووه‌ له‌لای لیژنه‌ی رێكخه‌ری پاڵاوتنی ئۆڵۆمپیادو گومانیان له‌ ته‌مه‌نی پێنج یاریزان هه‌یه‌ كه‌ دووانیان ئه‌یمه‌ن حسێن و مسته‌فا نازم-ن و گوایه‌ ده‌ستكاری ته‌مه‌نی ئه‌و یاریزانانه‌ كراوه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی عومانیش به‌نیازه‌ شكات له‌ ته‌مه‌نی یاریزانه‌كانی عیراق بكات و پێیوایه‌ ساخته‌كاری له‌ ته‌مه‌نی چه‌ند یاریزانێك كراوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌سته‌.

PUKmedia  یادگار ساڵح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket