هیومن رایتس وۆچ داوای لێبوردن له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
کوردستان 04:32 PM - 2015-04-01.
د.دیندار زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رایگه‌یاندووه كه پاش ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی باڵای هیومن رایتس وۆچ بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك گه‌یشتنه كوردستان و چاویان به چه‌ندین به‌رپرسی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌وت، وه‌فده‌كه‌ش پێكهاتبوو له سارا ویتسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیاو جۆی ستۆك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا. له كۆبوونه‌وه‌كاندا تێبینی و سه‌رنجه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كه راگه‌یه‌نرا سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ی كه له مانگی شوباتی 2015 بڵاویكرده‌وه ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش و ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.
له‌مباره‌یه‌وه د.دیندار زێباری رایگه‌یاندووه: له دیداری نێوانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵده‌دات شوێنی پته‌وبوونی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت بێت، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ی هیومن رایتس وۆچ كه له مانگی رابردوو به‌ناوی (عه‌ره‌به‌كان له كوردستان گه‌مارۆ ده‌درێن و ده‌گیرێن) بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌ندێك بابه‌ت له‌و راپۆرته‌دا گشتگیر كراوه، له‌هه‌مانكاتدا نیگه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی له راپۆرته‌كه خسته‌ڕوو كه له واقعدا به‌وشێوه‌یه نییه‌و پشتی به‌ستووه به زانیاریی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می خه‌ڵك، له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆری عه‌ره‌به‌كان به‌تایبه‌تی سوننه له كوردستان ده‌ژین و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تییان ده‌دات و سه‌روماڵیشیان ده‌پارێزێت.
د.دیندار داوای له نوێنه‌رانی هیومن رایتس وۆچ كرد كه هه‌ست به مه‌ترسییه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره راپۆرتانه به‌مشێوه‌یه‌و كاریگه‌رییه سلبییه‌كانی له‌سه‌ر سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی له عیراق به شێوه‌یه‌كی گشتی بگه‌ن، چونكه ئێستا هه‌موو لایه‌ك له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ مسۆگه‌ركردنی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ی له عیراقدا ده‌ژین و باسكردنی تاكه حاڵه‌تێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌وڵانه‌یه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رای گشتی كوردستان نییه، بۆیه پێویسته راپۆرته‌كانیان زیاتر هاوسه‌نگ بێت و پشت به راستییه‌كان ببه‌ستێت و ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تیانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی ئاواره عه‌ره‌به‌كانی ده‌كات له دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌و خۆراك و پاراستنی گیانیان له‌به‌رچاو بگیرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایگه‌یاند كه پێویسته پشت به راستییه‌كان ببه‌سترێت له‌كاتی نووسینی راپۆرته‌كان، به‌ڵكو پێویسته راپۆرته‌كان واقعی ژیانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان بێت كه له‌سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین.
د.دیندار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هیچ پلانێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری بخرێته سه‌ر چاپكراوه‌كان یان قه‌ده‌غه بكرێت، واته ئه‌وه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی گشتگیر نه‌بێت، به‌ڵكو گوزارشت بكات له‌و وێنه واقعیه‌ی كه هه‌یه له عیراق، هه‌روه‌ها سه‌رنجی نوێنه‌رانی هیومن رایتس وۆچی راكێشا بۆ چه‌ندین راپۆرتی تری رێكخراوه‌كانی سه‌ر به یوئێن و وڵاتان و رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه ستایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ كار‌و چالاكییه‌كانی له‌هه‌مانكاتدا چه‌ند رێنماییه‌كی پێویستیشیان پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێم كردووه بۆ باشتركردنی كاره‌كانی، د.دیندار داوای له هیومن رایتس وۆچ كرد هانی ئه‌و كه‌سانه نه‌دات كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی هه‌یه تێكبده‌ن یان له‌كه‌داری بكه‌ن، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه یارمه‌تی نه‌دانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان دواخستنی هاوكارییه‌كان زیان به هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تی كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره له كوردستان هه‌یه‌و له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بودجه‌یه‌ی نییه بتوانێت پێداویستییه‌كانیان دابینبكات.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه‌ی به هه‌ڵوێستی وه‌فدی هیومن رایتس وۆچ كرد كه دڵنیاییان به حكومه‌تی هه‌رێم داوه كه له‌مه‌ودوا به شێوه‌یه‌كی وردتر راپۆرته‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌نجامی راست و دروست نه‌وه‌ك به شێوه‌یه‌كی گشتگیر، بۆیه چه‌ند رێگایه‌كی دیاریكراو ده‌گرنه به‌ر، هه‌روه‌ها دانیان به‌وه نا كه پێویسته ناونیشان و تایتڵی راپۆرته‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه بێت نه‌ك پێچه‌وانه.
زێباری باسی له‌و تێگه‌یشتنه كرد كه له‌گه‌ڵ وه‌فدی هیومن رایتس وۆچ كراوه كه زۆر پێویسته بارودۆخی سیاسی هه‌ستیاری ئێستای ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت له‌كاتی نووسینی راپۆرتێكی له‌مشێوه‌یه‌و پێویسته زۆر به‌وردی بنووسرێنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه‌ی به داوای لێبوردنی رێكخراوی ناوبراو كرد له‌مباره‌یه‌وه‌و وتی: سارا ویتسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا به ئێمه‌ی راگه‌یاندووه كه پێیانوایه ئه‌وه‌ی له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه‌و ده‌بێ ورده‌كاریی زیاتر باسبكرێت، پێویست بوو راپۆرته‌كه یان زۆر وردتر بوایه، چونكه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رزی واقع نه‌بووه.
PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27