كۆڕه‌و، وێستگەیەکی نوێ بوو
بیروڕا 04:19 PM - 2015-04-01ستران عه‌بدوڵلا
با له گۆشه‌نیگایه‌كی تره‌وه سه‌یری كۆڕه‌و بكه‌ین.
له كۆڕه‌ودا گه‌رموگوڕتر له‌ڕۆژه‌كانی راپه‌ڕین یه‌ك و یه‌كگرتوو بووین. له‌ڕاپه‌ڕیندا هه‌ر وێستگه‌ی ئه‌وه‌مان بینی چه‌كداره‌كانی رژێم بوونە به‌شێك له‌به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌وی هه‌ر ده‌ستبه‌رداری داكۆكیكردن بوو له‌ڕژێم و ئه‌وی هاته پاڵ پێشمه‌رگه‌و جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوو، له‌مه‌دا یه‌كیان گرته‌وه هێزی یه‌ده‌گی رژێمی به‌عس په‌ك بخه‌ن. به‌و حاڵه‌شه‌وه بێده‌نگه‌كانیش هەبوون كه یان به دڵه‌ڕاوكێوه له‌گه‌ڵ ئاینده‌ی راپه‌ڕین مامه‌ڵه‌یان كرد‌و یانیش سیاسه‌ت و خه‌می نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌وان نه‌بوو، كۆڕه‌و هه‌موو ئه‌مانەشی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕییه حه‌ریفه‌كه‌ی كورد یه‌كخست و له‌شێوه‌ی (نا)یه‌كی گه‌وره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس، هه‌ڵوێستی ناڕه‌زایی نیشانی دونیا دا.
كۆڕه‌و هه‌موو كوردستانیانی هان دا كه قسه‌ی خۆیان له‌سه‌ر به‌عس بكه‌ن. نه به‌عسی ما، نه جاش و نه په‌یوه‌ندیدارانی ده‌زگا ئه‌منی و جاسوسییه‌كان، نه سه‌ربازو ئه‌فسه‌رو جه‌یشی شه‌عبی قسه‌ی ما، هه‌موویان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و شۆڕش و زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیدا كۆچیان كرد.
ئه‌وانه كه ڕه‌ویان كرد به ناڕاسته‌وخۆ وتیان سوپای به‌عس و جه‌یشی شه‌عبـی و ده‌زگای حوكمڕانی به‌عسی دڕنده‌یه‌و جێی باوه‌ڕی ئه‌وانه‌ش نییه كه خزمه‌تیان كردووه و له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌ته دوژمنایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆشیان كردووه.
ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی دژی گه‌ل له‌ڕاپه‌ڕیندا دێته به‌ره‌ی گه‌له‌وه، ئه‌مه دیمه‌نێكی ئاساییه. له‌هه‌موو راپه‌ڕینێكدا خه‌ڵك له‌سه‌ركه‌وتندا دوای راپه‌ڕینی گه‌ل ده‌كه‌ون و له‌دوا دیمه‌نیشدا شوێن ده‌گرن تا له‌سزاو تۆڵه ده‌ربازیان بێت. ئه‌مانه شۆڕگێڕانی دواساته وه‌ختن، به‌ڵام وه‌ختێك خه‌ڵك له‌كۆڕه‌ودا دوای به‌ره‌ی شۆڕش و گه‌ل بكه‌ون و به‌ره‌و نادیار كۆچ بكه‌ن، ئه‌مه دابڕانێكی شۆڕشگێڕی و دوو وێستگه‌ی سیاسی جیا ده‌رده‌خه‌ن. وێستگه‌ی جاران كه هه‌بوون له‌كورد دژی كورد بوون، وێستگه‌ی دوای راپه‌ڕین، واتە کۆڕەو، كه ئیتر ئه‌مانه ده‌ستبه‌رداری به‌عس ده‌بن و باوه‌ڕیان به‌وه نامێنێ له‌سایه‌ی ئه‌ودا سه‌لامه‌ت ده‌بن. به‌ڵكو به‌ره‌ی شۆڕش دڵنیاییه بۆ ئاینده ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تی كۆڕه‌و و پاشه‌كشه‌دا بێت.
كۆڕه‌و ئه‌م دابڕانه‌ی خولقاندو كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه له‌شكستدا یه‌كخست، به‌كوردی ناو بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و كوردی ناو كورده‌واریشه‌وه.
ئایا ئێمه توانیومانه به‌پێی پێویست ئه‌م دابڕانه له‌قازانجی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان ته‌وزیف بكه‌ین؟.
توانیومانه ئه‌م دابڕانه گشتگیره له‌گه‌ڵ سایه‌ی داموده‌زگای به‌عسی و دیكتاتۆری به‌عسی بۆ قۆناغێك بگوازینه‌وه كه وێستگه‌ی كارابوونێكی چاكتری ئیراده‌ی یه‌كگرتوومان بێت؟.
شریتی چاره‌كه سه‌ده‌ی سایه‌ی ئازادی و دوای كۆڕه‌و پێمان ده‌ڵێت هه‌ندێك جاران مافی ناكۆكی و جیاوازیمان تا ئه‌و راده‌یه بردووه كه یه‌كگرتوویی ده‌می كۆڕه‌ومان له‌ناوه‌ڕۆكی خۆی به‌تاڵكردۆته‌وه. بۆیه دوای كۆڕه‌وه‌كه‌ی له‌داخی به‌عس كرا هێشتاش هه‌ن كوردن و ده‌بن به‌داعش و ئه‌مه‌ش به جیهاد، یانی خه‌بات، ناوده‌به‌ن.
ستران عه‌بدوڵلا
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18