riklam

هیجری: گه‌لی كورد زۆر پێویستی به‌ سه‌رۆك مام جه‌لاله‌

کوردستان 04:13 PM - 2015-04-01
"رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر گرنگ بووه‌ له‌ هه‌موو قۆناغه‌كاندا"

"رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال زۆر گرنگ بووه‌ له‌ هه‌موو قۆناغه‌كاندا"

ئه‌مڕۆ 1-4-2015 سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ سلێمانی، پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا هیجری سكرتێری حزب.

له‌ دیدارێكدا، مسته‌فا هیجری خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ دیداره‌كه‌و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال و خوازیاربوو كه‌ زیاتر باری ته‌ندروست به‌ڕێزیان به‌ره‌وپێش بچێت، چونكه‌ گه‌لی كوردستان پێویستی زۆری به‌ رۆڵی ئه‌م رابه‌ره‌ی دیموكراسی و كوردایه‌تی هه‌یه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌لا به‌ختیار و به‌هرۆز گه‌ڵاڵی ئاماده‌بوون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و پێوستی یه‌كڕیزی نێوان هه‌موو هێزه‌كان دووپاتكرایه‌وه‌، له‌وڕووه‌شه‌وه‌ مسته‌فا هیجری ئاماژه‌ی كرد بۆ رۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌بات دژی زوڵم و زۆرو دیكتاتۆری و تێكۆشانی به‌ڕێزیان به‌رده‌وام له‌ پێناو دیموكراتی و ئازادی و چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ره‌وای كورد بووه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كاندا.

هیجری ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌میشه‌ پشت و په‌نا بووه‌ بۆ هه‌موو هێزه‌ كوردستانی و دیموكراسییه‌كان به‌بێ جیاوازی، وتیشی: رۆڵی به‌ڕێزیان زۆر گرنگ بووه‌ له‌ هه‌موو قۆناغه‌كاندا، به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا هه‌م له‌ئاستی ناوچه‌یی و هه‌م له‌ئاستی كوردستانیشدا.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا، سه‌رۆك مام جه‌لال خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌ سه‌ردانه‌كه‌یان وه‌ك چۆن به‌گه‌رمی پێشوازی له‌ وه‌فده‌كه‌ كرد، به‌هه‌مانشێوه‌ش به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ به‌ڕێی كردن.

PUKmedia  تایبه‌ت

121313142015_g1.jpg

171313142015_g2.jpg

241313142015_g3.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket