riklam

نوێنه‌ری پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی لالش ده‌كات

کوردستان 04:00 PM - 2015-04-01
ده‌خوازین هه‌موو لایه‌ك ده‌ستی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان درێژبكه‌ن

ده‌خوازین هه‌موو لایه‌ك ده‌ستی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان درێژبكه‌ن

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1/4/2015 نوێنه‌ری پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی لالشی كردو له‌لایه‌ن میری ئێزیدیانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

له‌و سه‌ردانه‌یدا نوێنه‌ری پاپای ڤاتیكان ئاماژه‌ی به‌ رۆڵ و خۆڕاگری ئێزیدیه‌كان كرد له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و هاوخه‌می خۆشی ده‌ڕبری بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ریاندا هات.

وتیشی: ده‌بێت نه‌هامه‌تی ئێزیدیه‌كان كۆتای پێبهێنریت و ده‌خوازین هه‌موو لایه‌ك ده‌ستی هاوكاری بۆ ئاواره‌كان درێژبكه‌ن و به‌رۆح و به‌گیان پارێزگارییان لێبكرێت.

لای خۆیه‌وه‌ میری ئێزیدیان سوپاسی نوێنه‌ری پاپای ڤاتیكانی كرد، وتیشی: سه‌ردانی ئه‌وان بۆ لالش به‌شێك له‌خه‌كه‌مه‌كانمان كه‌مده‌كاته‌وه‌.

 


PUKmedia محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket