riklam

په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌ یاسای سندوقی داهاته‌ نه‌وتیه‌كانی په‌سه‌ندكرد

کوردستان 02:29 PM - 2015-04-01
سه‌رجه‌م كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان وه‌ك خۆی به‌ڕێوه‌چوو

سه‌رجه‌م كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان وه‌ك خۆی به‌ڕێوه‌چوو

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ 31-3-2015 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند مادده‌یه‌كی پرۆژه‌ یاسای سندوقی داهاته‌نه‌وتییه‌كانی كوردستان كرا، كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكرا.

ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا پرۆژه‌ یاسای داهاته‌ نه‌وتییه‌كانی كوردستان په‌سه‌ندكرا.

وتیشی: له‌دانیشتی ئه‌مڕۆدا سه‌رجه‌م كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان وه‌ك خۆی به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ خۆی له‌خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاته‌ نه‌وتییه‌كان و ده‌نگدان له‌سه‌ر متمانه‌و سوێندخواردنی فازیل ته‌یب سلێمان وه‌ك وه‌زیری هه‌رێم بۆ كۆچ و كۆچبه‌ران و دانان و ئاڵوگۆڕی هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ دوو پرۆژه‌ بڕیار كه‌ بریتین بوون له‌پرۆژه‌ بڕیاری به‌پارێزگابوونی شاری كۆیه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و عیراق و پرۆژه‌ بڕیاری قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی شه‌هیدو بریندارانی 17 ی شوبات و رۆژانی دوایی ده‌بینییه‌وه‌.

PUKmedia دیار ستار

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket