riklam

په‌رله‌مانی دانیمارك له‌سه‌ر پرسی رۆژئاوا كۆده‌بێته‌وه‌

جیهان 10:30 AM - 2015-04-01
 په‌رله‌مانی دانیمارك

په‌رله‌مانی دانیمارك

وابڕیاره‌ سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو 7-4-2015 په‌رله‌مانی دانیمارك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پرسی رۆژئاوای كوردستان ببه‌ستێت و تێیدا به‌وردی قسه‌له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هاوكاریكردنی شاری كۆبانێ بكرێت.

نیكۆلای فیلۆمسن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی دانیمارك له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌: لیستی یه‌كبوون Enhedlisten) ی دانیماركی له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ 31-3-2015 دا داوای له‌په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كردوه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پرسی رۆژئاوا ببه‌سترێت، بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی هه‌رسێ كانتۆنی ئیداره‌ی خۆبه‌خۆیی كورده‌كان و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ پێیان گه‌یه‌نراون.

نیكۆلای فیلۆمسن باسی له‌وه‌شكردوه‌: به‌تایبه‌ت كانتۆنی كۆبانێ كه‌ زیاتر له‌ چوار مانگه‌ له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ هێرشی ده‌كرێته‌ سه‌ر و زیانی زۆر به‌ شارو گونده‌كانی سنوری ئه‌و كانتۆنه‌ گه‌یه‌ندراوه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی دانیمارك جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند رێوشوێنێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یگرێته‌به‌رو داوا له‌توركیا ده‌كرێت كه‌ خاڵه‌ سنوریه‌كان به‌ڕووی هاووڵاتیانی كۆبانێدا بكاته‌وه‌و رێگه‌ بدات هاوكاریه‌ مرۆییه‌كان بگه‌نه‌ ده‌ستی ئیداره‌ی كانتۆنه‌كه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket