riklam

لیوای 33ی حوسییه‌كان به‌ته‌واوی سوتێندرا

جیهان 10:27 AM - 2015-04-01
.

.

ئه‌مڕۆ 1-4-2015، ماوه‌ی 7 رۆژه‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو كه‌ سعودیه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات بۆ سه‌ر چه‌كدارانی حوسییه‌كان له‌ وڵاتی یه‌مه‌ن، به‌رده‌وامه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر حوسیش كوژراون.


عه‌مید ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری راوێژكاری نوسینگه‌ی وه‌زیری به‌رگری سعودیه‌و وته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی یه‌مه‌ن، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاندووه‌: فڕۆكه‌خانه‌ی (نجران) كراوه‌يه‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌هۆی ته‌قه‌كردن له‌ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه‌ داخرابوو.
راشیگه‌یاندووه‌: لیوای 33 كه‌ سه‌ر به‌ چه‌كدارانی حوسییه‌كان بووه‌ به‌ ته‌واوی سوتێندراوه‌.


رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: چه‌كدارانی حوسییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن نزیك ببنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی (عدن) و ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ده‌توانن موشه‌ك تێیدا به‌كاربهێنن، به‌ڵام ئێمه‌ بۆردومانه‌كانمان چڕكردوه‌ته‌وه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگریان لێده‌كه‌ین.


راشیگه‌یاندوه‌: له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ چه‌كدارانی حوسیه‌كان ویستویانه‌ له‌ سنوری سعودیه‌ –یه‌مه‌ن، نزیك ببنه‌وه‌ به‌ڵام هێزه‌كانی سوپای سعودیه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگریان لێده‌كات و نایه‌ڵین مه‌رامه‌كانیان بهێننه‌ دی.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن به‌هه‌موو جۆرێك هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بپارێزن و نه‌بن به‌ قوربانی.


PUKmedia      وه‌رگێڕان  /   هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket