riklam

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ری ساڵ و جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ پیرۆز ده‌كات

کوردستان 09:50 PM - 2015-03-31
وێنه‌ی ئه‌رشیف

وێنه‌ی ئه‌رشیف

ئه‌مڕۆ 31-3-2015، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ری ساڵ و جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ پیرۆز ده‌كات و هیوا ده‌خوازن كه‌ جه‌ژنی داهاتوو  بۆ خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان و عیراق، له‌ سایه‌ی سه‌ركه‌وتن و ئارامی و سه‌قامگیریدا بكرێنه‌وه‌و كۆتایی به‌ تیرۆر و تیرۆرستان و بیری تاریكیان بێت.


ده‌قی پیرۆز باییه‌وه‌:
له‌ دڵه‌وه‌ هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئاشووریی بابلی و جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ، له‌ خوشك و برایانی ئاشووری و كلدانی و سریانی له‌ كوردستان و عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، كه‌ به‌هۆی تیرۆر و درِنده‌ییی تیرۆرستانه‌وه‌، به‌ سه‌دان هه‌زار خانه‌واده‌یان ناچار كراون ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان جێ بهێڵن و له‌ ئاواره‌ییدا بگوزه‌رێنن.
هیوادارین جه‌ژنه‌كانی داهاتوو بۆ خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان و ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان و عیراق، له‌ سایه‌ی سه‌ركه‌وتن و ئارامی و سه‌قامگیریدا بكرێنه‌وه‌ و كۆتایی به‌ تیرۆر و تیرۆرستان و بیری تاریكیان بێت.


هیوای جه‌ژنێكی ئارام و به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌موو خوشك و برایانی ئاشووری و كلدانی و سریانی ده‌خوازین و ئومێده‌وارین جه‌ژنی داهاتوو به‌ شادی و كامه‌رانی له‌ زێدی خۆیاندا پیرۆز بكه‌ن.


ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
٣١-٣-٢٠١٥

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket