riklam

بۆ خوێندكاران

تەکنەلۆجیا 08:25 PM - 2015-03-31
 دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری رۆژی 1/6/2015 ـه‌

دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری رۆژی 1/6/2015 ـه‌

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، نێرده‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق، به‌رنامه‌ی خوێندنی فولبرایت بۆ خوێندكارانی بیانی بۆ ساڵی 2016 راده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا خۆشحاڵه‌ رایبگه‌یه‌نێت كه‌ ئێستا ده‌رگای پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ پڕۆگرامی خوێندنی فولبرایت بۆ خوێندكارانی بیانی بۆ ساڵی 2016 وه‌رده‌گرێت.

ئه‌م پڕۆگرامه‌ كێبڕكێی و پایه‌داره‌، كه‌ له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكی و سیناتۆری ئه‌مریكی كۆچكردو ویلیام جه‌ی فولبرایت له‌ ساڵی 1946 راگه‌یاندراوه‌، ده‌رفه‌تی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ زانكۆكانی ئه‌مریكا بۆ خوێندكارانی لێهاتوو و كه‌سانی پڕۆفێشناڵ ده‌ڕه‌خسێنێت له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پیشه‌كانیان و په‌ره‌پێدانی تێگه‌یشتنی كه‌لتووری نێوده‌وڵه‌تی. هه‌موو تێچووه‌كانی به‌رنامه‌ی فولبرایت له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه‌ دابینكراون و راسته‌وخۆ پشتیوانی رێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژی نێوان عیراق و ئه‌مریكا ده‌كات له‌ڕێی پته‌وكردنی گه‌شه‌پێدانی سه‌ركرده‌كانی داهاتووی عیراق به‌هۆی ئاڵوگۆڕی په‌روه‌رده‌یی.

زه‌ماله‌ی فولبرایت تێچووی دوو ساڵی خوێندنی ماسته‌ر له‌ زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی دابینده‌كات و له‌ وه‌رزی پایزی ساڵی 2016 ده‌ستپێده‌كات. هه‌موو بواره‌كانی خوێندن له‌م پڕۆگرامه‌دا به‌رده‌ستن جگه‌ له‌ بواری پزیشكی.

مه‌رجی پێشكه‌شكردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داواكار ده‌بێت
1) هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بێت له‌ یه‌كێك له‌ دامه‌زراوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی خوێندنی باڵا.
2) شاره‌زایی باشی هه‌بێت له‌ زمانی ئینگلیزی.
3) ئه‌زموونی كاركردنی له‌ دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر فۆڕم و مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردن، تكایه‌ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بكه‌ن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌:
http://iraq.usembassy.gov/fulbright-foreign-student-program.html

هانی هه‌موو خوێندكاره‌ شایسته‌كانی عیراق ده‌ده‌ین، له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێرو مێ، له‌ سه‌رانسه‌ری عیراق، كه‌ سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری:
https://apply.embark.com/student/fulbright/international/20/

تێبینی/ دوامۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری رۆژی 1/6/2015 ـه‌.

PUKmedia  نوسینگه‌ی وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket