riklam

كۆبانێ .. شه‌ڕڤانان دوو په‌لاماری داعش تێكده‌شكێنن

کوردستان 08:08 PM - 2015-03-31
زیانی زۆر به‌رداعش كه‌وتووه‌

زیانی زۆر به‌رداعش كه‌وتووه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 31-3-2015 شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ دووپه‌لاماری تیرۆرستانی داعش له‌ گونده‌كانی له‌ سنوری گوندی سه‌نایان تێكشكاندوه‌و زیانی زۆریان به‌تیرۆرستان گه‌یاندوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستان له‌ گوندی سه‌نا له‌ رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ هێزیان كۆكردوه‌ته‌وه‌و ویستویانه‌ پێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و تێكیان شكاندون و زیانی زۆریان پێگه‌یاندون. 

وتیشی: له‌و شه‌ڕه‌دا حه‌وت تیرۆرستی داعش كوژراون و ژماره‌یه‌ك برینداریشیان هه‌یه‌. 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشكرده‌وه‌ : هه‌ر سنوری ئه‌و گونده‌ تیرۆرستانی داعش كه‌وتونه‌ته‌ بۆسه‌ی شه‌ڕڤانان و سێ تیرۆرستیان كوژراون.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌  زانیاریه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ بۆ شه‌ڕی قورس له‌ سنوری گونده‌كانی قه‌ریه‌ قازان و كرك و جه‌لبیه‌ له‌ باشورو باشوری رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وامه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرست كوژراون و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانیش كاروانێكی ئۆتۆمبیله‌كانی داعشیان كردوه‌ته‌ ئامانج و زیانی زۆریان پێگه‌یاندون.

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket