riklam

د.نه‌جمه‌دین و وه‌زیری ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان: مادده‌ی 140 كارابكرێت

کوردستان 07:39 PM - 2015-03-31
"شاری كه‌ركوك پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌"

"شاری كه‌ركوك پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌"

ئه‌مڕۆ 31/3/2015 د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی، به‌ ئاماده‌بوونی رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت، پێشوازیكرد له‌ نه‌سره‌دین سندی وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ دیدارێكدا، پارێزگاری كه‌ركوك پاڵپشتی خۆی بۆ كاره‌كانیان دووپاتكرده‌وه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابورییه‌ی له‌ هه‌رێمدا هاتووه‌ته‌ كایه‌وه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، پارێزگاری كه‌ركوك داوای پێكهێنانی شانه‌‌یه‌كی بچوك و ئه‌كتیڤی كرد بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ كاریان بۆ ده‌كات، داواشیكرد كاری وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غدا ئه‌كتیڤ بكرێت و هه‌ماهه‌نگی بكرێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی دێنه‌پێش له‌و بواره‌داو وه‌زاره‌تی ناوبراو به‌ شێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی كاربكات له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی به‌پێی ده‌ستووری عیراق.
 
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، پارێزگاری كه‌ركوك پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له‌ بواری ئه‌منی و ئابوری و سیاسیدا له‌ كه‌ركوك هاتونه‌ته‌دی بۆ وه‌فدی میوان باسكردو هه‌روه‌ها باسی قوربانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌ پێناو دابینكردنی ئارامی بۆ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌بێ جیاوازی.

لای خۆشیه‌وه‌ نه‌سره‌دین سندی هاوكاریی و هاوسۆزی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و هاوكاری نێوان ئیداره‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌رز نرخاند، هه‌ردوولاش ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ له‌ گرنگی په‌یڕه‌وكردنی ده‌ستوور له‌ كاركردندا، چونكه‌ ده‌ستوور زامنی بنه‌ڕه‌تی مافه‌ سیاسی و ئابورییه‌كانی كه‌ركوكییه‌كانه‌.

وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وتیشی: شاری كه‌ركوك پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگی‌ هه‌بێت له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئیداره‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ پێناو گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌بنه‌ مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، له‌وانه‌ پاڵپشتیكردنی كه‌ركوك له‌بواری خزمه‌تگوزاری و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ریكه‌وتوون له‌ ساڵانی رابردوودا، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌كتیڤكردن و كاراكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه‌ به‌رده‌م میكانیزمی‌ جێبه‌جیكردنی مادده‌كه‌و پاراستنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان له‌هه‌ر هه‌نگاوێكدا كه‌ بنرێت به‌ ره‌زامه‌ندی هه‌مووان و خوازیار بوو به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییان به‌ پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌ هه‌بێت له‌ پێناو پشتگیریكردنی ئیداره‌و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

PUKmedia  راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket