riklam

ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش ده‌ستگیرده‌كرێن

عیراق 07:35 PM - 2015-03-31
چه‌ند تیرۆرستێكی دیاریان تێدایه‌

چه‌ند تیرۆرستێكی دیاریان تێدایه‌

له‌ ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی شاری تكریت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی تیرۆرستی داعش ده‌ستگیركراون كه‌ له‌ناویاندا چه‌ند سه‌ركرده‌و تیرۆرستێكی دیاری داعشیان تێدایه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاری تكریت له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پاكسازی ناوچه‌ جیاجیاكانی ناو شاری تكریت ده‌كه‌ن و لاشه‌ی زیاتر له‌ 70 تیرۆرستی داعش له‌ناو شاره‌كه‌دا به‌جێماون و ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی تریش ده‌ستگیركراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: له‌ناو كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی حه‌وت تیرۆرستی داعش ده‌ستگیركراون كه‌ سیانیان بریندارن و له‌ بینای پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش 11 تیرۆرستی داعش ده‌ستگیركراون كه‌له‌ناویاندا تیرۆرستی داواكراو سه‌ركرده‌ی دیاری داعش هه‌یه‌ و خه‌ڵكی شاره‌كه‌یه‌ و ده‌ستی له‌چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌دا هه‌بووه‌.

 

رونیشكرده‌وه‌: كۆی گشتی ئه‌و تیرۆرستانه‌ی له‌ناو شاری تكریت ده‌ستگیركراون زیاتر له‌ 21 تیرۆرستن و به‌ره‌و شوێنێكی  تایبه‌ت براون و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی وردان.

 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket