riklam

پێشمەرگە لەسەر تۆماركردنی خۆكوژی داعش بەپێشمەرگەی شەهید هاتەدەنگ

کوردستان 07:21 PM - 2015-03-31
لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری وه‌زاره‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن

لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری وه‌زاره‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ن

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی تۆماركردنی ناوی خۆكوژێكی داعش بەپێشمەرگەی شەهید رایدەگەیەنێت بۆ لێكۆڵینەوە لەناوەرۆكی ئەو هەڵەیە دەستبەجێ فەرماندرا بەلایەنی پەیوەندار لەوەزارەتی پێشمەرگە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بكەن بۆ زانینی هۆكاری ئەنجامدانی ئەو هەڵەیە لەتۆماركردنی ئەو ناوە لەلیستی شەهیدانی نەمرو بەمەبەستی وەرگرتنی رێوشوێنی یاسایی و ئیداری پێویست.

فەریق جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری گشتی و وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكیدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە، لەبەشێكیدا ئەوەی خستوەتەڕوو: رۆژی 2015/3/30 هۆكارەكانی راگەیاندن لێدوانی ئەندامێكی بەڕێزی پەرلەمانی كوردستانیان بڵاوكردەوە لەبارەی كارێكی نەشیاو و نەخوازراوی تۆماركردنی ناوی تیرۆرستێك بەهەڵە لەلیستی شەهیدانی نەمری بەرگری لەكوردستان لەشەڕی دژی تیرۆرو تیرۆرستان، بۆ لێكۆڵینەوە لەناوەرۆكی ئەو هەڵەیە دەستبەجێ فەرمان درا بەلایەنی پەیوەندار لەوەزارەتی پێشمەرگە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بكەن بۆ زانینی هۆكاری ئەنجامدانی ئەو هەڵەیە لەتۆماركردنی ئەو ناوە لەلیستی شەهیدانی نەمرو بەمەبەستی وەرگرتنی رێوشوێنی یاسایی و ئیداری پێویست بەرامبەر بەلایەنی پەیوەندیدار بەكاری ئامادەكردنی لیستی شەهیدان و بریندارانی قارەمانی بەرگری لە كوردستان.

جەبار یاوەر رونیشیكردوەتەوە: لێرەدا دامودەزگا پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بەكاری ئامادەكردنی لیستی شەهیدانی نەمر، داوای لێبوردن لە كەسوكاری سەر بەرزی شەهیدانی نەمری رێگای ئازادی و سەرفەرزای و بەرگری لەكوردستان بەتایبەت و گەلی كوردستان بەگشتی دەكەن ئەگەر هەڵەیەك هەبووبێت لەتێكەڵبونی ئەو ناوە نەگریسە لەگەڵ لیستی شەهیدانی نەمرو وێڕای سوپاسمان بۆبرایانی پەرلەمان بۆ خستنەڕووی ئەو هەڵەیە، داواكارین وەكو یەكێك لە ئەركەكانی پەرلەمان كە چاودێریكردنی كاروبارەكانی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لەكاتی رەچاوكردنی هەڵەو كاری نەشیاو و گەندەڵكاری و كاری نایاسایی لە دامودەزگاكانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، بەپێی پرەنسیبی شیاوی كاركردن باشتر وایە بەر لە دروستكردنی هەڵایەكی راگەیاندن بەنوسراوی رەسمی ئاگاداری وەزارەتی پێشمەرگە بكەن لەو هەڵەو كاری ناشیاو و ناڕاستە.

لەكۆتایی راگەیەنراوەكەیدا جەبار یاوەر دەشڵێت: جەختدەكەینەوە وەزارەتی پیشمەرگە بە سوپاسەوە دەرگاكانی واڵایە بۆ هەر كەس و لایەنێك كە بەشێوەی رەسمی و گونجاوو بە بەڵگەوە دەستنیشانی هەر هەڵەو كارێكی نەشیاو و نایاسایی دەكات لە هەر دامودەزگایكی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بەمەبەستی چارەسەركردنی ئەو هەڵەو كەموكورتی و كارە نایاسایی و نەشیاوانەو وەرگرتنی رێوشوینی یاسایی و گونجاو بەرامبەر لایەنی پەیوەندیدار.
 
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket