riklam

سوریا.. داعش له‌ گوندێك كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامده‌دات

جیهان 06:40 PM - 2015-03-31
زۆربه‌یان ژن و منداڵن

زۆربه‌یان ژن و منداڵن

رێكخراوی تیرۆرستی داعش هاووڵاتیانی گوندێكی سه‌ربه‌ شاری حه‌ممای سوریا قه‌تڵوعام ده‌كات.

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ 31-3-2015، رایگه‌یاند: رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ گوندێكی سه‌ربه‌ شاری حه‌مما 30 هاوڵاتی ئه‌و گونده‌ به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌ ده‌كوژێت و كه‌ زۆربه‌ی كوژراوه‌كان ژن و منداڵن .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندوه‌، هاوڵاتیانی ئه‌و گونده‌ زۆربه‌یان عه‌له‌وین و به‌ ڤمه‌زهه‌ب شیعه‌ن و له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ هه‌ندێكیان سوتێنراون و  سه‌ربڕاون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، پێش كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و گونده‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه‌ تیرۆرستان له‌و ناوچه‌یه‌دا بۆردومانكراون، به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه‌ تیرۆرستانی داعش تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یان له‌ خه‌ڵكی بێ تاوانی ئه‌و گونده‌ كردۆته‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket