چه‌ند زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی ئیبۆلا
هەمەرەنگ 06:34 PM - 2015-03-31ئیبۆلا، نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه كه توشی مرۆڤ و ئاژه‌ڵان ده‌بێت
ئیبۆلا، نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه كه توشی مرۆڤ و ئاژه‌ڵان ده‌بێت و هۆكاره‌كه‌شی ڤایرۆسی ئیبۆلایه.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه له (2 بۆ 3) هه‌فته دوای توشبوون به نه‌خۆشییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، كه بریتین له (تا، قورگ ئێشه، ئازاری ماسولكه، سه‌رئێشه).
ئیبۆلا بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی (1976) دا له باشووری سودان دۆزرایه‌وه، رێژه‌ی مردن تیایدا زۆره كه 25% تا 90%ی توشبووانی نه‌خۆشییه‌كه ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نزمی فشاری خوێن و له‌ده‌ستدانی شله‌ی له‌شه‌وه، هه‌روه‌ها ڤایرۆسه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه له رێگه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن به خوێن یان هه‌ر شله‌یه‌كی تری له‌شی كه‌سی توشبوو، توشبوون به نه‌خۆشییه‌كه ده‌كرێت رووبدات به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتن به مادده‌یه‌ك رووه‌كی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له هه‌وادا تائێستا تۆمارنه‌كراوه.
شه‌مشه‌مه كوێره‌ی ئه‌فریقی میوه‌خۆر واداده‌نرێت كه هه‌ڵگری ئاسایی نه‌خۆشییه‌كه بن، واته ده‌توانن نه‌خۆشییه‌كه بڵاوبكه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان توشی نه‌خۆشییه‌كه ببن. مرۆڤیش توشی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت كاتێك كه له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره شه‌مشه‌مه كوێرانه یان گیاندارێكی زیندوو یان مرداره‌وه‌بوو كه توشبووه به نه‌خۆشییه‌كه به‌ریه‌ك بكه‌وێت.
كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه پێویستی به خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه. خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كانیش پێكدێن له (زوو ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه، ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وجۆره كه‌سانه‌ی كه به‌ركه‌وتوون له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵی توشبوودا، به‌خێرایی دابینكردنی لێكۆڵینه‌وه تاقیگه‌ییه‌كان بۆی، هه‌روه‌ها خۆپاراستن له مرۆڤی مردوو یان ئاژه‌ڵی توشبوو به نه‌خوشییه‌كه).
بنه‌بڕكردنی نه‌خۆشییه‌كه پێویستی به رێگه‌گرتنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ، كه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆشتی توشبوودا بكرێت، به له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی تایبه‌ت و شوشتنی ده‌ست.
هێشتا هیچ چاره‌سه‌رێك یان ڤاكسینیكی تایبه‌ت به ڤایرۆسه‌كه بوونی نییه، هه‌وڵه‌كانیش بۆ یارمه‌تیدانی كه‌سانی توشبوو به نه‌خۆشییه‌كه كاریگه‌ره. كه بریتییه له (چاره‌سه‌ر به ئاو خواردنه‌وه له‌ڕێی ده‌مه‌وه) كه مانای ئه‌وه‌یه ئاوی نیمچه شیرین یان ئاوی سوێر ده‌درێت به نه‌خۆشه‌كه یان پێدانی شله‌مه‌نی له‌ڕێی ده‌ماری خوێنه‌وه.
ئه‌و شلانه‌ی له له‌شدا هه‌ن كه ده‌توانن ڤیرۆسی ئیبۆلا هه‌ڵبگرن بریتین له (لیك، چڵم، پیسایی، عاره‌ق، فرمێسك، شیری مه‌مك، میز، تۆ‌و)، به‌ڵام رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها كه‌سانێك كه زۆر نه‌خۆشن ده‌توانن ڤایرۆسه‌كه به‌هۆی لیكه‌وه بگوازنه‌وه.
ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی ئیبۆلا پێویستی به جیاكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه، یان پڕۆتین یان دژه‌ته‌نه‌كه‌یه‌تی له خوێنی توشبوودا، هه‌روه‌ها پشكنینی دژه‌ته‌نی ڤایرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووترین رێگای ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌یه له كه‌سی توشبوودا.
كه‌سی توشبوو پێویسته گۆشه‌گیر بكرێت له كه‌سانی تر، هه‌موو كه‌لوپه‌ل و پاشه‌ڕۆ پزیشكییه‌كانی كه خۆشه‌كه به‌ریكه‌وتووه له‌گه‌ڵ شله‌ی كه‌سی توشبوودا پێویسته له‌ناوببرێن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی تر توش نه‌كات.
ڤایرۆسی ئیبۆلا ده‌توانرێت له‌ناوببرێت به‌هۆی گه‌رماوه، كه بریتییه له گه‌رمكردن بۆ ماوه‌ی 30-60 خوله‌ك له 60 پله‌ی سیلیزی و كوڵاندن بۆ ماوه‌ی (5) خوله‌ك. هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبردنی رووی توشبوو به ڤایرۆسه‌كه، هه‌ندێك توێنه‌ره چه‌وری به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك به‌رهه‌مه كحولییه‌كان، تایت، هایپۆ كلۆریتی سۆدیۆم، هایپۆ كلۆریتی كالیسیۆم.
بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلا به‌هۆی ئاو و خۆراكه‌وه هێشتا به‌ته‌واوی تۆمارنه‌كراوه، بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی مێشوله‌و مێرووه‌كانی تره‌وه هێشتا نه‌بینراوه‌و تۆمارنه‌كراوه.
PUKmedia ئا/ مژده جه‌مال
سه‌رچاوه/ wikipedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19