riklam

داواكاری گشتی توركیا بەبارمتە گیرا

جیهان 06:13 PM - 2015-03-31
به‌رپرسی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رێك بووه‌

به‌رپرسی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رێك بووه‌

چەكدارانی نەناسراو لەناو نوسینگەكەی خۆی داواكاری گشتی توركیایان لەكۆشكی دادی بەبارمتەگرت.
    
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ 2015/3/31 چەند چەكدارێكی نەناسراو، محەمەد سەلیم كیرازی داواكاری گشتی توركیا كە بەرپرسی دۆسیەی لێكۆڵینەوەی كوشتنی خۆپیشاندەرێكی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2013ی گۆڕەپانی تەقسیمیشە لەنهۆمی شەشەمی كۆشكی دادی لەئەستەنبوڵ بەبارمتەر گرتوە. 
 
ئەو چەكدارانە دوای بە بارمتەگرتنی داواكاری گشتی توركیا، وێنەیەكیان بڵاوكردوەتەوە كە دەمانچەیەكیان خستوەتەسەر سەری.

ئاژانسەكانی توركیا، ئاماژەشیان بەوەداوە كە هێزەكانی دژەتیرۆرو تایبەتی توركیا گەیشتونەتە ناوچەكەو گەمارۆی دەرگای نوسینگەكەی داواكاری گشتیانداوە كە تیایدا بە بارمتەگیراوەو دەنگی تەقەش لەژوورەكە بیستراوەو رێوشوێنی توندی ئەمنیش گیراوەتەبەر لەو نهۆمەی داواكارەكەی تێدا بەبارمتەگیراوە.

خۆپیشاندانەكانی مانگی حوزەیرانی گۆڕەپانی تەقسیم كە چەند شوێنێكی تری توركیاشی گرتەوە بوەهۆی دروستبوونی پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان و تا مانگی ئابی ئەو ساڵە بەردەوامبوو.

لەو خۆپیشاندانانەدا، جگە لەكوژرانی پێنج هاووڵاتی و پۆلیسێك، چوار هەزارو 312 هاووڵاتی مەدەنی و 694 پۆلیس برینداربوون.
 
 PUKmedia
 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket