riklam

ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی كۆسرەت رەسوڵ و محەمەدی حاجی مەحمود

کوردستان 04:39 PM - 2015-03-31
یەكگرتویی و تەبایی دەمانگەیەنێتە دواڕۆژێكی روناك

یەكگرتویی و تەبایی دەمانگەیەنێتە دواڕۆژێكی روناك

ئەمڕۆ2015/3/31 كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی بەئامادەبونی قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و مستەفا چاورەش ئەندامی سەركردایەتی (ی.ن.ك) و  ئیسماعیل مەحمود پێشوازی كرد لە محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالستی دیموكراتی كوردستان و لەدیدارێكدا باس لە بارودۆخی سیاسی و سەربازی كوردستان و عیراق و ناوچەكە كرا.

سەرەتا كۆسرەت رەسوڵ عەلی رۆڵی قارەمانانەو گیان فیدایی كاكە حەمەی بەرزنرخاند لەشەڕی بەرەنگاربونەوەی  تیرۆریستان، كە وەكو سەركردەیەكی مەیدانی رۆڵی كاریگەرو گیان فیدایی هەبووە لە شەڕەكانداو ورە بەخشێكی بەهێزە بۆ سەرجەم پێشمەرگەكان.

هەروەها جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) وتی: ئەم شەڕە تەبایی و یەكگرتویی لە نێو كۆمەڵگەی كوردەواری و سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستاندا پتەوتر كرد، هەروەها جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە هەر ئەو یەكگرتویی و تەبایی و بەرخودانەش  دەمانگەیەنێتە دواڕۆژێكی روناك و پرشنگداری سەربەخۆیی تەواو و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی.

سەبارەت بە پرسە سیاسیەكانی كوردستانیش كۆسرەت رەسوڵ عەلی وتی: پێویستە سەرجەم بابەتەكان لەڕێگەی گفتوگۆو دانوستانەوە چارەسەر بكرێن و دیموكراسی و شێوازەكانی پیادەكردنی تاقە شێوازێكن لەیەكلایی كردنەوەی بابەتەكاندا.

لەبەرامبەردا كاكە حەمەی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی كردو رایگەیاند: هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە رۆژگاری ئەمڕۆدا تاكە هێزی كاریگەرە بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆریستان و پێشمەرگەش سەلماندی كە گەلی كورد گەلێكی قارەمانەو تا دوا دڵۆپی خوێن پارێزگاری لەخاكی كوردستان دەكەن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket