riklam

یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وامده‌بێت له‌هاوكاریكردنی ئاواره‌كان

کوردستان 04:33 PM - 2015-03-31
یه‌كه‌م فێستیڤاڵی فیلم له‌ سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت

یه‌كه‌م فێستیڤاڵی فیلم له‌ سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت

ئه‌مڕۆ 31-3-2015 كاروان جه‌مال جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، پێشوازیكرد له‌ كوناستنتینوس فاردكیس به‌رپرسی به‌شی سیاسی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عیراق.

له‌ دیدارێكدا، فاردیكس مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی روونكرده‌وه‌ كه‌ بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوونه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێرو هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كانی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانن و هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م فێستیڤاڵی فیلم له‌ شاری سلێمانی.

له‌ دیداره‌كه‌دا، جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری پێویست به‌ مه‌به‌ستی سه‌رخستنی زیاتری كاره‌كانی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عیراق و ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی نێرده‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو هاوكارییان پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م فێستیڤاڵی فیلم له‌ شاری سلێمانی، هه‌ردوولا باسیان له‌ هه‌نگاوه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كان كردو جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌نجامدانی ئه‌مجۆره‌ فێستیڤاڵه‌ تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ كه‌ له‌ پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان سازده‌كرێت و هۆكارێكه‌ بۆ ناساندنی كلتوری گه‌لان به‌ یه‌كتری و هه‌مه‌جۆری كلتوری ئه‌وروپا.

پاشان هه‌ردوولا باسیان له‌ بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و ره‌وشی ئاواره‌ی ناوخۆو په‌نابه‌رانی سوریا كرد، له‌وڕوه‌وه‌ فاردیكسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ ساڵی رابردوو یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌بڕی نزیكه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری مرۆییان پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كانی ناوخۆو په‌نابه‌ران كردووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق، وتیشی: یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكاریكردنی زیاترو بۆ ساڵی 2015  هاوكارییه‌كانیان بۆ دوو ئه‌وه‌نده‌ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌.

ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ بریتیبوو له‌ باسكردن له‌ رێككه‌وتنی هاوبه‌ش له‌نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپاو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و به‌شداریكردنی لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی وه‌فدی عیراق له‌ كۆنفرانس و ئه‌و دیدارانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی هاوبه‌ش، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌فدی میوان جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی به‌شداری وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان له‌ گفتوگۆكاندا.

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گفتوگۆی به‌رده‌وام له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و ناوچه‌كه‌، هاوكات هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان هه‌ردوولا.

PUKmedia  تایبه‌ت

533133132015_34 (2).jpg

1033133132015_34 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket