riklam

وه‌رزی نوێی گه‌لی كوردستان ده‌ستیپێكرد

کوردستان 04:16 PM - 2015-03-31
وه‌رزێكی نوێ به‌ ستایلێكی نوێ

وه‌رزێكی نوێ به‌ ستایلێكی نوێ

سه‌عات (16:00)ی ئه‌مڕۆ 31-3-2015، كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان له‌ وه‌رزێكی نوێیدا به‌ چه‌ندین گۆڕانكاری و كارو به‌رنامه‌ی نوێوه‌ ده‌ستیپێكرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ بورهان حاجی عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان له‌ وه‌رزێكی نوێی یه‌كه‌میدا، به‌ كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌و گۆڕینی ستۆدیۆكانی و ده‌ركه‌وتنی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی نوێ و هه‌روه‌ها گۆڕینی لۆگۆی كه‌ناڵه‌كه‌شه‌وه‌، به‌رنامه‌ی كاری نوێی ده‌ستپێده‌كات.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یانبوو كه‌ پاش ماوه‌یه‌كی تریش، وه‌رزێكی تری نوێ و به‌ ستایلێكی نوێ و هه‌روه‌ها به‌ كوالێتییه‌كی باشتر، به‌ چه‌ندین كاری جوانتر قۆناغێكی تری كاره‌كانمان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

PUKmedia لانه‌ كاشان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket