riklam

عەبادی كۆنترۆڵكردنەوەی تكریتی راگەیاند

عیراق 04:16 PM - 2015-03-31
سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێ ئەزمونی كۆنترۆڵكردنەوەی تكریت سەركەوتوو بووە

سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێ ئەزمونی كۆنترۆڵكردنەوەی تكریت سەركەوتوو بووە

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری تكریتی راگه‌یاند.

ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی عیراق له‌ هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا له‌ زاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌ هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانیشه‌، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری تكریتی له‌لایه‌ن هیَزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌.

عه‌بادی روونیشیكردوه‌ته‌وه‌: ئاڵای عیراق له‌سه‌ر بینای پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵكراوه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: شاری تكریت كه‌ ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌ به‌ته‌واوی كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه‌و هێزه‌ هاوبه‌شه‌ ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌ پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌ كردووه‌ له‌ تیرۆرستان.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ عه‌مید سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی رونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ توانیویانه‌ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا حكومییه‌كان و بینای پارێزگاو باره‌گاكانی تری هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كه‌ ژماره‌ی هه‌موویان 13 كۆشكه‌، كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌رِوو: هێزه‌كانی پۆلیس پردی ناحیه‌ی عه‌له‌م-یان كۆنترۆڵكردوه‌ته‌وه‌و له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانیشیاندا ده‌یان خۆكوژی داعشیان كوشتووه‌و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی تیرۆرستانیان تێكشكاندووه‌و ده‌یان بۆمبی چێندراویشیان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket