riklam

تكریت.. سه‌رجه‌م كۆشكه‌كانی ئه‌و شاره‌ كۆنتڕۆڵده‌كرێنه‌وه‌

عیراق 04:09 PM - 2015-03-31
كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی پردی ناحیه‌ی عه‌له‌م كراوه‌

كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی پردی ناحیه‌ی عه‌له‌م كراوه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی سه‌رجه‌م كۆشكه‌كانی كۆمارییان له‌ ڤشاری تكریت كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه‌.

عه‌مید سه‌عد معن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ به‌یاننامه‌كدا ئه‌مڕۆ 31-1-2015، رایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی ئه‌مڕۆ توانیویانه‌ سه‌رجه‌م بیناو كۆشكه‌كانی كۆماری شاری تكریتیان كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان 13 كۆشكه‌.

معن راشیگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ كۆنتڕۆڵی ته‌واوه‌تی پردی ناحیه‌ی عه‌له‌م بكه‌ن، وتیشی: له‌و هێرشانه‌دا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ ده‌یان خۆكوژ بكوژن و ژماره‌یك زۆر ئۆتۆمبێلی تیرۆرستان بسوتێنن و ده‌یان بۆمبی چێنراو پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌.

PUKmedia


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket