riklam

سبەینێ موچەی ئەم توێژە دەدرێت

ئابوری 03:53 PM - 2015-03-31
دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی فەمانبەران كۆتایی دێت

دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی فەمانبەران كۆتایی دێت

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێ سبەینێ موچەی مانگی یەكی خانەنشنانی مەدەنی دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرابەراتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێكیدا كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە رایگەیاندوە: سبەینێ‌ چوار شەممە 2015/4/1 موچەی مانگی یەكی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەكرێت.

بەدابەشكردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی، دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی فەرمانبەران كۆتایی دێت و بەرپرسانی حكومەت و وەزارەتی دارایش ئەوەیان راگەیاندوە كە بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران چاوەڕێی 500 ملیۆن دۆلارەكەن كە حكومەتی هەرێم لەتوركیای قەرزكردوە، هەروەها گەیشتنی پارەی تر لەلایەن بەغداوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket