riklam

هه‌ولێر.. ته‌قه‌ له‌ پاسێكی خوێندكاران ده‌كرێت

کوردستان 03:23 PM - 2015-03-31
شۆفێری مینی پاسه‌كه‌ برینداربووه‌

شۆفێری مینی پاسه‌كه‌ برینداربووه‌

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ شه‌قامی ئیسكانی شاری هه‌ولێر كه‌سێكی نه‌ناسراو كه‌ ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لای PUKmedia پارێزراوه‌، ته‌قه‌ی له‌ مینی پاسێكی خوێندكاران كرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نزیك رووداوه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێكی جۆرسی ئۆپترا له‌ شه‌قامی ئیسكان-ی شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ی له‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان مینی پاس كرد، كه‌ خوێندكاران ده‌گوازێته‌وه‌.

وتیشی: له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا شۆفێری مینی پاسه‌كه‌ به‌ناوی (ك.ن) برینداربوو، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش هه‌ڵات. به‌ڵام ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌م وه‌رگرتووه‌ تا بیده‌مه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر.

PUKmedia هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن - هه‌ولێر

ئه‌مه‌ وێنه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یه‌ كه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌

3448123132015_34-(3).jpg

3848123132015_34-(2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket