riklam

نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

عیراق 03:12 PM - 2015-03-31
 روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماره‌وه‌

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماره‌وه‌

نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی لێدوانێكی راوێژكارانی سه‌رۆك كۆمار له‌رۆژنامه‌ی (العالم)، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و دۆستدا، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌...

رۆژنامه‌ی (العالم)ی به‌غدادی له‌ژماره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ 31-3-2015 یدا  لێدوانێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ لێدوانێكی داوه‌ته‌ پاڵ یه‌كێك له‌راوێژكارانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و دۆستدا  .
له‌كاتێكدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رنامه‌ی  سه‌رۆك كۆمار ئاشكراو راشكاوانه‌یه‌ و له‌رێی كه‌ناڵه‌ ره‌سمییه‌كان و سایتی ئه‌لیكترۆنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه‌ ده‌خرێته‌ڕوو و راده‌گه‌یه‌نرێت كه‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی ره‌سمی هه‌ڵوێست و چالاكییه‌ ره‌سمییه‌كانی سه‌رۆك كۆماره‌.
 روانینی به‌رێز سه‌رۆك كۆمار ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ  هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دراوسێ له‌روانگه‌ی  پشت به‌ستنه‌ به‌هاوسه‌نگی و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی دولایه‌نه‌یه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانیش قوڵ و ریشه‌دارن له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا .
بۆیه‌ ئه‌وه‌ی  له‌و لێدوانه‌ی كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی (العالم) دا  هاتووه‌ ، نه‌ دوور نه‌نزیك په‌ویوه‌ندیی نیه‌ به‌ سروشت و جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كراوه‌ .

نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket