riklam

روداوێك ئه‌مریكای شڵه‌ژاند

جیهان 02:17 PM - 2015-03-31
نزیك بینای ئاژانسی ئه‌منی میللـی ئه‌مریكا

نزیك بینای ئاژانسی ئه‌منی میللـی ئه‌مریكا

له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ له‌نزیك بینای ئاژانسی ئه‌منی میللـی ئه‌مریكا شه‌ڕه‌ته‌قه‌ له‌گه‌ڵ پۆلیس روویداوه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش ئه‌و رووداوه‌ به‌هه‌وڵی تیرۆرستی نازانن.

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:  دوێنێ دوو شه‌ممه‌ 30-3-2015 له‌نزیك بینای ئاژانسی ئه‌منی میللـی ئه‌مریكا  دوو كه‌س كه‌له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا بوون، هه‌وڵیانداوه‌ له‌ خاڵێكی پشكنینی نزیك بینای ئاژانسی ئه‌منی میللی ئه‌مریكا (NSA) له‌ مریلاند تێپه‌ڕن، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منیه‌كان رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕه‌ته‌قه‌ روویداوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: له‌ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌ته‌قه‌دا سه‌رنشینێكی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ كوژراوه‌و ئه‌ویتریشیان برینداربووه‌، به‌رپرسه‌ ره‌سمیه‌كانی ئه‌مریكاش ئه‌و رووداوه‌ به‌تیرۆرستی نازانن.

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز : له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا پۆلیسی فیدڕاڵی ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆو به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان مادده‌ی هۆشبه‌رو چه‌ك له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ كه‌ناڵی NBC یش له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌: سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كان جلوبه‌رگی ژنانه‌یان له‌به‌ردابووه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان دزێنی بووه‌و له‌ روداوه‌كه‌ له‌ 32 كیلۆمه‌تر دووری شاری واشنتۆن روویداوه‌.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket