riklam

به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی قوبادی جه‌لیلزاد مه‌راسیمێكی بۆ رێكخرا

ئەدەب وهونەر 11:52 AM - 2015-03-31
دیوانه‌ شیعرییه‌كه‌ به‌ناوی (چاكه‌تێك له‌ كۆنه‌ ده‌كڕم)

دیوانه‌ شیعرییه‌كه‌ به‌ناوی (چاكه‌تێك له‌ كۆنه‌ ده‌كڕم)

ئێواره‌ی دوێنێ 30-3-2015 ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان مه‌راسیمێكی تایبه‌تی بۆ نوێترین چاپكراوی خۆی كه‌ دیوانه‌ شیعری (چاكه‌تێك له‌ كۆنه‌ ده‌كڕم)ی شاعیر (قوباد جه‌لیزاد)ه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ عاشقانی شیعرو هه‌ناسه‌ شیعرییه‌كانی شاعیر رێكخست.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ به‌خێرهاتنی میوانه‌كان له‌لایه‌ن به‌ختیار سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان ده‌ستیپێكردو دواتر شاعیر قوبادی جه‌لیزاد سه‌ره‌تایه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه‌ نوێیه‌ شیعرییه‌ی كه‌ به‌رهه‌می ساڵانی 2013-2014 بووه‌ پێشكه‌شكرد.

 دواتر به‌شێك له‌ شیعره‌كانی ناو دیوانه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌و پاشان مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ ئیمزاكردنی دیوانه‌ شیعری (چاكه‌تێك له‌ كۆنه‌ ده‌كڕم) له‌لایه‌ن شاعیره‌وه‌ بۆ ئاماده‌بووان كۆتایهات.

شایانی باسه‌ ئه‌م دیوانه‌ شیعرییه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی د. ته‌ها ره‌سوڵ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia تریفه‌ حه‌سه‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket