riklam

500 ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندی ئه‌منی ده‌رده‌كرێن

عیراق 11:16 AM - 2015-03-31
به‌هۆی هه‌ڵهاتن و به‌شدارینه‌كردن له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش

به‌هۆی هه‌ڵهاتن و به‌شدارینه‌كردن له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش

به‌هۆی هه‌ڵهاتن و به‌شدارینه‌كردن له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش  وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بڕیاری ده‌ركردنی 500 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی ئه‌منی له‌ سنوری پارێزگای ئه‌نبار ده‌رده‌كات.

لیوا روكم كازم فه‌هداوی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌نبار رایگه‌یاندوه‌: دوای هه‌ڵهاتنیان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ فه‌رمانی ده‌ركردنی 500 ئه‌فسه‌رو پله‌دارو كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ركراوه‌ كه‌ به‌شی زۆرینه‌یان له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆو فریاكه‌وتنن و به‌تایبه‌ت له‌كاتی په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر ناحیه‌ی به‌غدادیه‌ شوێنه‌كانی خۆیان به‌جێهشتووه‌و هه‌رئه‌وه‌ش وایكردوه‌ داعش پێشڕه‌وی بكات و ژیانی هه‌زاران خه‌ڵك بكه‌ونه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ .

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: به‌شێكی تر له‌و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانه‌ له‌ناحیه‌كانی حه‌دیسه‌و په‌روانه‌و به‌شێكیاشیان له‌ به‌غدای پایته‌ختن.

PUKmedia  وه‌رگێڕانی / ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket