riklam

شه‌نگال.. ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژران

کوردستان 10:56 AM - 2015-03-31
.

.

له‌ بۆردومانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 31-3-2015 ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ قه‌زای شه‌نگال به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژران، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش رێگری ده‌كه‌ن له‌ بردنه‌وه‌ی لاشه‌ی تیرۆرسته‌كان.

غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان باره‌گایه‌كی تیرۆرستانی داعشیان له‌ نزیك سه‌نگه‌رێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆردومانكردو گورزی گه‌وره‌ی لێدان و به‌ ده‌یان كوژراو برینداریان لێكه‌وته‌وه‌.

وتیشی: دوای دوو سه‌عات له‌ بۆردومانه‌كه‌ ده‌نگی هاواری برینداره‌كان ده‌هات، تیرۆرستان هه‌وڵیانده‌دا به‌هانای برینداره‌كانیانه‌وه‌ بچن، به‌ڵام قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ رێگریان لێكردن.

كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد له‌ هه‌مانكاتدا له‌ ناو سه‌نته‌ری شاری شه‌نگال فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان كاروانێكی تیرۆرستانی داعشیان كرده‌ ئامانج كه‌ به‌ نیازی به‌هاناوه‌چوونی كوژراو برینداره‌كانیان بوون و دوو ئۆتۆمبێل به‌ تیرۆرسته‌كانی ناویه‌وه‌ سوتێندران.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی كوژراو برینداره‌كانی داعش غه‌یاس سورچی رایگه‌یاند كه‌ تائێستا ئاماری كوژراو برینداره‌كانی تیرۆرستان نه‌زانراوه‌.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket