riklam

داعش سه‌ركرده‌یه‌كی خۆی له‌سێداره‌ ده‌دات

عیراق 10:19 AM - 2015-03-31
ده‌ستنیشان كراوه‌ بۆ داگیركردنی موڵك و ماڵی هێزه‌كانی سوپاو پۆلیس و هاووڵاتیانی بێ تاوان

ده‌ستنیشان كراوه‌ بۆ داگیركردنی موڵك و ماڵی هێزه‌كانی سوپاو پۆلیس و هاووڵاتیانی بێ تاوان

رێكخراوی تیرۆرستی داعش یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی خۆی به‌ له‌سێداره‌دا.


تیرۆرست سه‌لمان ئه‌حمه‌د عه‌لی كه‌ به‌رپرسی دیوانی موڵكایه‌تی بووه‌ واتا ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر موڵك و ماڵی خه‌ڵكدا، به‌ تاوانی دزیكردن له‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ شاری موسڵ له‌ سێداره‌درا.


ئه‌و تیرۆرسته‌ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2014 وه‌ك والی باشوری موسڵ ده‌ستنیشانكراوه‌و هاوكات به‌رپرسی دیوانی موڵكایه‌تی بووه‌.

ناوبرا له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ ده‌ستنیشان كراوه‌ بۆ داگیركردنی موڵك و ماڵی هێزه‌كانی سوپاو پۆلیس و هاووڵاتیانی بێ تاوان له‌ شاری موسڵ.


جێی باسه‌ تا ئێستا چه‌ندین تیرۆرستی سه‌ركرده‌ی داعش به‌ تاوانی دزی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ برِیاری له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.



PUKmedia     وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket