riklam

نوسه‌رێكی جیهانی كتێبێك له‌سه‌ر كۆبانێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

جیهان 09:36 AM - 2015-03-31
گه‌وره‌ نوسه‌ری فه‌ره‌نسی پاتریس فرانسیشكی ئاڵڤ

گه‌وره‌ نوسه‌ری فه‌ره‌نسی پاتریس فرانسیشكی ئاڵڤ

گه‌وره‌ نوسه‌ری فه‌ره‌نسی پاتریس فرانسیشكی ئاڵڤ له‌ به‌رهه‌مێكی نوێیدا كتێبێك به‌ناوی ( Mourir Pour Kobane- مردن له‌پێناو كۆبانێ ) كه‌ باس له‌ به‌رخودانی خه‌ڵكی كۆبانێ و وه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر داعش و تێشكانی گه‌وره‌ترین گروپی تیرۆرستی خوێنڕێژی سه‌رده‌م ده‌كات، بڵاوكرده‌وه‌.

له‌كتێبه‌كه‌ی فرانسیشكی-دا باس له‌نمونه‌ی ئیداره‌دانی سه‌ربه‌خۆی كانتۆنی كۆبانێ كراوه‌، هه‌ر له‌كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئاینزایانه‌ی كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه‌و ئازادی و دیموكراتیه‌كی ته‌واوه‌تیان بۆ فه‌راهه‌مكراوه‌.

 دواتر فرانسیشكی تیشك ده‌خاته‌سه‌ر به‌رخودانی خه‌ڵكه‌ی و خه‌باتی ژن و پیاو منداڵ له‌به‌رامبه‌ر گروپی تیرۆرستی توندڕه‌وی داعش و تێشكاندنی ئه‌و گروپه‌و كوشتنی ده‌یان سه‌ركرده‌و تیرۆرستی وڵاتانی جیهان.

ئه‌و نوسه‌ره‌ فه‌ره‌نسه‌ به‌رخودانی كۆبانێ به‌یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین داستانه‌كانی قاره‌مانیه‌تی و خه‌بات له‌ پێناوی دیموكراسی و خاك و نیشتمان له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م ده‌زانێت و كورد به‌تاكه‌ هێزێكی جیهان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات كه‌ توانیویانه‌ داعش تێكبشكێنن و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانیان به‌سه‌ر داعشدا بسه‌لمێنن.

پاتریس فرانسیشكی ئاڵڤ   زیاتر له‌ 30 كتێبی گه‌وره‌و به‌ناوبانگی نوسیوه‌و سه‌رپه‌رشتیاری نوسینی زنجیره‌ كتێبه‌كانی ئه‌ڤاتاره‌  كه‌ژماره‌یه‌ك نوسه‌ری گه‌وره‌ی جیهان تیایدا به‌شدارن.


PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket