راگه‌یه‌نراوێك له وه‌زاره‌تی له‌پێشمه‌رگه‌وه
کوردستان 11:57 PM - 2015-03-30وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه به‌هۆكاری ناتێگه‌یشتن و هه‌ڵه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌باره‌ی لیستی ناوی شه‌هیده نه‌مره‌كانی به‌رگری له‌كوردستان، ناوی شه‌هیدێكی نه‌مر وقاره‌مان به‌ناوی تیرۆریست هاتووه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:
راگه‌یه‌ندراوێكی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاه‌رتی پێشمه‌رگه
له‌باره‌ی : بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێكی بێ بنه‌ما وناڕاست له‌باره‌ی شه‌هیدێكی نه‌مر و قاره‌مانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
به‌هۆكاری ناتێگه‌یشتن وهه‌ڵه له بڵاوكردنه‌وه‌ێكی هه‌واڵێك له‌باره‌ی لیستی ناوی شه‌هیده نه‌مره‌كانی به‌رگری له‌كوردستان كه له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ناوی شه‌هیدێكی نه‌مر وقاره‌مان به‌ناوی تیرۆرست هاتووه كه لێره‌دا وێڕای ناردنی هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاك و پیرۆزی شه‌هیدی نه‌مر، كورته‌یه‌ك له ژیان نامه‌ی شه‌هیدی نه‌مر
(عمید /حذیفی سعید محمد علی به‌رواری) ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه زۆر به‌داخه‌وه ناوی ئه‌م شه‌هیده قاره‌مانه به‌هه‌ڵه وبه‌نا تێگه‌یشتن له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه:
شه‌هیدی نه‌مر (حذیفی) له ساڵی (1967) له‌دایك بووه وله‌ساڵی (1984) وه بۆته پێشمه‌رگه له لقی (1)ی دهۆك وله‌هه‌مان ساڵ بۆته فه‌رمانده‌ی ده‌سته له‌ناوچه‌ی ئامێدی وله ساڵی (1988) ودوای كرده‌وه به‌د ناوه‌كانی ئه‌نفال ئاواری (توركیا)بووه وله‌ساڵی (1991) به‌شداری ڕاپه‌ڕینی مه‌زنی گه‌لی كوردستانی كردووه وله ساڵی (1994) بۆته فه‌رمانده‌ی سریه له لیوای تایبه‌تی (2) وله ساڵی (1996) بۆ فه‌رمانده‌یی دهۆك گوازراوه‌ته‌وه وله‌ساڵی (2003) گوازراوه بۆ فه‌رمانده‌یی (سه‌فین) وپله‌ی پێشمه‌رگه‌یی بۆته (عه‌قید) وله ساڵی (2013) بۆته لێپرسراوی هه‌واڵگری فه‌رمانده‌یی سپیلك وله‌پاشاندا لێپرسراوی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌مان فه‌رمانده‌یی ، وله ڕۆژی (18/11/2014)وله شه‌ڕێكی قاره‌مانانه‌ی ده‌سته ویه‌خه له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش ئه‌م پێشمه‌رگه دێرین وكۆڵنه‌ده‌ر وقارمانه گیانی پاك وپیرۆزی به‌خشی یه پرۆسه‌ی به‌رگری وپاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌شه‌ڕی دژی گروپی داعشی تیرۆرست ، هه‌زاران سڵاوله گیانی پاك وپیرۆزی ئه‌م شه‌هیده نه‌مره وگشت شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی وسه‌رفرازی وبه‌رگری له كوردستان ولێره‌دا جارێكی تر داواكارین له گشت برایانمان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ودام وده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم وپه‌رله‌مانی كوردستان وهۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن كه‌به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێك هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ن وكه‌مێك چاوه‌ڕێ بكه‌ن وپرسیار له‌سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان بكه‌ن له‌باره‌ی ڕاست ودروستی هه‌واڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی گوناهێكی گه‌وره نه‌كرێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست وه‌كو ئه‌م هه‌واڵه كه بۆته مایه‌ی گوناهێكی گه‌وره بو به‌مافی ئه‌م شه‌هیده نه‌مره وكه‌س وكار وبنه‌ماڵه‌كه‌ی .
فه‌ریق
جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
وئه‌ندام وته‌بێژی ره‌سمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19