riklam

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌سه‌ر وتاره‌كانی بانگ خوازێك هاته‌ ده‌نگ

کوردستان 11:08 PM - 2015-03-30
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف

به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف

 وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتاره‌كانی بانگخوازێكی ئیسلامی كه‌ له‌پیرۆزیی خاك و ئاڵاو به‌رگریكردنی پێشمه‌رگه‌ له‌خاك و خه‌ڵكی كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌ ئیدانه‌ ده‌كات.

به‌یاننامه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیه‌وه‌.

چه‌ندین وتاری كه‌سێك به‌ناوی(د.عه‌بدولواحید محه‌مه‌د) كه‌ پیشه‌ی پزیشكه‌ و له‌هه‌مان كاتیشدا مامۆستایه‌ له‌زانكۆی سلێمانی "له‌هه‌ندێ كه‌ناڵ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌تیایدا ناوبراو وه‌ك بانگخوازێكی ئیسلامی قسه‌ ده‌كات و هه‌رجاره‌ و سوكایه‌تی به‌توێژێكی كۆمه‌ڵگه‌ و به‌پێكهاته‌ ئاینیه‌كانی كوردستان ده‌كات و دواجاریش له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌ هه‌موو گه‌لی كورد روبه‌ڕووی هێرش و دڕنده‌یی تیرۆرستانی داعش بۆته‌وه‌ "ناوبراو له‌پیرۆزیی خاك و ئاڵاو به‌رگریكردنی پێشمه‌رگه‌ له‌خاك و خه‌ڵكی كوردستان كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیه‌كی زۆری چین و توێژه‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستانی لێكه‌وتۆته‌وه‌ و له‌م رۆژانه‌ی دواییدا چه‌ند یاداشتێكی ناره‌زایی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و مامۆستایانی ئاینی و پێشمه‌رگه‌ و رۆشنبیرانی كوردستانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ هه‌ندێكیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ و هه‌ر له‌سه‌ر سوكایه‌تی و هاندان دژی كه‌مینه‌ ئاینیه‌كانی كوردستان و هه‌وڵی شێواندنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان"زیاتر له‌ساڵێكه‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌داواكاری گشتی و له‌دادگا سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركردوه‌ و ئێستاش كه‌یسه‌كه‌ی له‌دادگای سلێمانیه‌" ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی و ئیدانه‌كردنی وتار و لێدوانه‌كانی ئه‌م كه‌سه‌ "ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا به‌رگریكردن له‌خاك و نیشتیمان له‌ژێر ئاڵای پیرۆزی كوردستاندا به‌شێكه‌ له‌عیباده‌ت و ئه‌و گه‌له‌ی خاكی نه‌بێت ناتوانێ خوداپه‌رستیه‌كی ته‌ندروست بكات و ئه‌م راستیه‌ش له‌لایه‌ن وتارخوێنی مزگه‌وته‌كانی كوردستانه‌وه‌ رونكراوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وام مامۆستایانی ئاینی ستایشی رۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن"به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه‌ فه‌رمانبه‌ری ئێمه‌ نیه‌ و داموده‌زگاكانی ئێمه‌ بۆ وتاره‌ ژه‌هراویه‌كانی به‌كارناهێنێ "ناتوانین له‌سه‌رئه‌م بابه‌ته‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین"بۆیه‌ داوا له‌داواكاری گشتی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌قسه‌ خراپه‌كانی ئه‌م پزیشكه‌ ده‌كه‌ین رێوشوێنی یاسایی له‌گه‌ڵدا بگرنه‌به‌ر و داوا له‌هه‌ردو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ده‌كه‌ین چاو بخشێننه‌وه‌ به‌مۆڵه‌تی كاركردن و خراپ به‌كارهێنانی پیشه‌كه‌ی"

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2015-3-30

PUKmedia


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket