riklam

رێكخراوی دابڕان وەڵامی مەلا كامەران دەداتەوە

ئەدەب وهونەر 08:43 PM - 2015-03-30
.

.

لڤین.. هاوكاتی هەڵمەتی مەلا كامەران
هەڵمەتی سەرفی پارە دەكاتە سەر "دابڕان"

كۆنفرانسی "دابڕان" هەندێ‌ كاردانەوەی لای چەندین نوسەرو مامۆستای ئایینی لێكەوتەوە. یەكێك لەوانە مەلا كامەرانی دژی دیموكراسی‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، كە لە(17)ی شوباتدا، دەیویست حكومەت‌و پەرلەمان بڕوخێنێ‌‌و خوای گەورە گوێی لەنوێژو دوعاكانی ئەوكاتەی بەردەركی سەرای نەدەگرت، ئێستا خۆی بەرگەی رەخنە ناگرێ‌‌و هەرەسان بووەو كۆنگرەی رۆژنامەنوسی دژی دابڕان دەبەستێ‌. خۆزگە بەڕێز مەلا كامەران، لەباتی ئەم ئەم فەرمایشتانەی، گۆنگرەی رۆژنامەنوسی دژی داعش‌و كارەساتی شەنگال ببەستایە.. بەرهەحاڵ مەلا كامەرانیش ئازادە، بەڵام دڵنیابێ‌.. جەنابی مام جەلال چاكیش بێتەوە، رێگە لەپرۆژەی دابڕان ناگرێ‌. چونكە پرۆژەی چاودێر زیاتر (11) ساڵ هەیە.

سەبارەت بەلڤین.. بڵاوی كرۆدتەوە كە گوایە ملیارێك‌و دوو سەد ملیۆن دۆلار بۆ كۆنفرانسەكە سەرف كراوە. ئەم وەكو هەڵمەتێك هاوكاتی مەلا كرێكار‌و سەلەفییەكان دژی دابڕان، حسابی بۆ دەكرێ‌. دەشپرسین:

-لیڤین.. ئەو بڕە پارەیەی لەكوێ‌ زانی؟ لەحساباتی كێ‌؟ كام وەسڵی لەبەردەست بووە؟

ئاخر.. كە هەواڵ دەهۆننەوە، هەقوایە وای بهۆننەوە كە خەڵك باوەڕ بكات. بۆ دڵنیایی رای گشتی.. دەڵێین یەك لەسەر بیستی ئەو بڕە پارەیەش سەرف نەكراوە لەكۆنفرانسەكەدا. هەروەها كۆنفرانسەكە هەزار دیناریشی لەسەر دارایی یەكێتیی نەبووە. بەسپۆنسەر كراوە. لەچەند رۆژی ئاییندەشدا، تەواوی تێچوی كۆنفرانسەكە بڵاو دەكەینەوە.

ئەندامێكی ئامادەكاری كۆنفرانسی دابڕان
30/3/2015

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket