riklam

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: قه‌یرانی دارایی هۆكاری كه‌می ده‌رمانه‌

کوردستان 07:27 PM - 2015-03-30
بەغدا دەرمانی پێویستی بۆ هەرێم نەناردوە

بەغدا دەرمانی پێویستی بۆ هەرێم نەناردوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت قه‌یرانی دارایی و زۆری ژماره‌ی ئاواره‌كان كێشه‌ی كه‌می ده‌رمانی له‌ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروستكردوه‌.

د.خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی رووی له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و له‌حكومه‌تی ناوه‌ندیشه‌وه‌ بڕی ده‌رمانی پێویست ناگاته‌ ده‌ستمان، جگه‌ له‌وانه‌ش زۆری ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و پێویستیان به‌ ده‌رمانه‌، ئه‌وانه‌ وایانكردوه‌ هه‌ندێك جۆری ده‌رمان له‌نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌م ببێته‌وه‌.

رونیشیكرده‌وه‌: هه‌وڵمانداوه‌ ئه‌و گرفته‌چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كه‌می ده‌رمان به‌ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانه‌وه‌ دیاری نه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ش قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق كردووه‌و نه‌ك ته‌نها بڕی پێویستی ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێ، به‌ڵكو بڕێكی زیادیش ده‌رمان بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ بنێریت كه‌ ژماره‌یان ملیۆنێك و 500 هه‌زار زیاتره‌و له‌شاره‌كانی هه‌رێمن.
وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ به‌غدا به‌ڵێنی ناردنی ده‌رمانی پێداوین، به‌ڵام تائێستا نه‌وه‌ك جێبه‌جێی نه‌كردووه‌، به‌ڵكو بڕی ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستانیشی وه‌ك پێویست نه‌ناردوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: وه‌ك وه‌زاره‌ت داوامان له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردوه‌ بڕێك پاره‌مان بۆ دابین بكات تا بتوانین ده‌رمان بكڕین و پێویستی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانی پێ پڕبكه‌ینه‌وه‌، هاوكات داواشمان له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كردووه‌ كه‌ هاوكاربن لایه‌نی كه‌م له‌دابینكردنی ده‌رمان بۆ ئاواره‌كان، چونكه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌هه‌ر جۆرێك بێت ده‌رمان و پێویستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانمان پێدابین ده‌كرێت.

د.خاڵیس قادر باسی له‌وه‌شكرد: له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند ئه‌و ده‌رمانه‌ی نه‌نارد، ئه‌وا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت فشار ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی بڕێك پاره‌مان بۆ سه‌رفبكات و هه‌روه‌ها فشاریش ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمان په‌یدا بكه‌ین بۆ ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌گه‌ر نا گرفت دروستده‌بێت.

PUKmedia محەمەد بەكر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket