riklam

نامه‌یه‌كی سامناك گه‌شتی فڕۆكه‌یه‌كی توركیا راده‌گیرێت

جیهان 07:18 PM - 2015-03-30
نامه‌یه‌كه‌ تێیدا نووسراوه‌ "له‌ناو ته‌والێتی فڕۆكه‌كه‌دا بۆمبێكی چێندراو هه‌یه‌"

نامه‌یه‌كه‌ تێیدا نووسراوه‌ "له‌ناو ته‌والێتی فڕۆكه‌كه‌دا بۆمبێكی چێندراو هه‌یه‌"

فڕۆكه‌یه‌كی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی توركیش ئێرلاینی توركیا، له‌ گه‌شتێكیدا بۆ به‌رازیل به‌ناچاری له‌ وڵاتی مه‌غریب نیشته‌وه‌.

ماڵپه‌ری CNN له‌ زاری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ری كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی توركیش ئێرلاینی توركیا هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا هاتووه‌ ئه‌مڕۆ 30-3-2015 فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌و كۆمپانیایه‌ كاتێك له‌ گه‌شتێكیدا بووه‌ له‌ توركیاوه‌ بۆ شاری سامپاولۆی وڵاتی به‌رازیل، به‌په‌له‌و به‌ناچاری به‌هۆی مه‌ترسی بوونی بۆمبێك له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا له‌ وڵاتی مه‌غریب نیشته‌وه‌.

به‌رپرسانی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی توركیش ئێرلاینی توركیا ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه‌، له‌كاتی گه‌شتی فڕۆكه‌كه‌دا له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ناو فڕۆكه‌كه‌وه‌و له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا نامه‌یه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا نووسراوه‌ "له‌ناو ته‌والێتی فڕۆكه‌كه‌دا بۆمبێكی چێندراو هه‌یه‌"، هه‌ربۆیه‌ به‌ناچاری و به‌ هۆكاری بوونی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی فڕۆكه‌كه‌ نیشتووه‌ته‌وه‌و گه‌شته‌كه‌ راگیراوه‌. به‌ڵام دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ فڕۆكه‌كه‌ هیچ بۆمبێكی تێدا نه‌بووه‌، هه‌ربۆیه‌ گه‌شته‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌.

جێی باسه‌، فڕۆكه‌كه‌ له‌ جۆری بیۆنگی 777 بووه‌، له‌و گه‌شته‌شیدا 256 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه‌.

PUKmedia  و/ زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket