riklam

كۆبانێ و جزیره‌.. یه‌په‌گه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی

کوردستان 06:31 PM - 2015-03-30
زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا بۆسه‌ر چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی داعش له‌ كۆبانێ و جزیره‌ 5 تیرۆرستی داعش كوژران.

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌ڤیاندی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 30-3-2015، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌تووه‌ تێیدا هاتووه‌، هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ هێرشێكی فراوانی تیرۆرستانی داعشیان له‌ باشوری گوندی مناجیری سه‌ربه‌ ناوچه‌ی ته‌ل ته‌مر تێكشكاندوه‌.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكی بێ وێنه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ گوندی ته‌ل باز  2 تیرۆرستی داعش كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌ چه‌كی ئه‌و تیرۆرتانه‌دا گیراوه‌.

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌دراوه‌، له‌ گوندی سبت عربانێ  سه‌ربه‌ كۆبانێ له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش 3 تیرۆرست كوژراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌كی ئه‌و تیرۆرستانه‌دا گیراوه‌.

PUKmedia 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket