riklam

هاوپه‌یمانان ده‌یان مۆڵگه‌ی داعش وێرانده‌كه‌ن

عیراق 05:46 PM - 2015-03-30
زیانێكی زۆر به‌ داعش گه‌یه‌نراوه‌

زیانێكی زۆر به‌ داعش گه‌یه‌نراوه‌

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 7 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق ئه‌نجامداوه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 30-3-2015، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 7 هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق ئه‌نجامداوه‌ و هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر و تكریت ئه‌نجامدراون.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌داوه‌، له‌ هێرشه‌كانی هاوپه‌یماناندا، چه‌ندنین مۆڵگه‌و باره‌گای گرنگی داعش كراونه‌ته‌ ئامانج و به‌ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون و زیانێكی زۆریش به‌و تیرۆرستانه‌ گه‌یه‌نراوه‌.
    
PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket