riklam

ئاڵا تاڵەبانی بۆ هاوكاریكردنی هەرێم داوای چی لەبان كیمۆن كرد؟

عیراق 05:38 PM - 2015-03-30
داواشی لێكردوە پاڵپشتی ژنان بن لەناوەندەكانی بڕیار

داواشی لێكردوە پاڵپشتی ژنان بن لەناوەندەكانی بڕیار

نوێنەرێكی كورد چەند داوا لەسكرتێری گشتی نەتوە یەكگرتووەكان دەكات بۆ گەیاندنی هاوكاری بۆ ئاوارەكان هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن و لەگەڕاندنەوەی ژن و كچە ئێزیدییەكانیشدا یارمەتیان بدەن.

سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەوەدەخاتەڕوو كە سەردانەكەی ئەمڕۆ 2015/3/30 بان كیمۆن سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ عیراق لەسەر چەند پرسێكی گرنگ بووەو ئەوەی دوپاتكردوەتەوە كە ئەوان بەردەوامدەبن لەجەنگی دژبەتیرۆرو پاڵپشتیكردنی عیراق و هاوكاریكردنی.

ئاڵا تاڵەبانی بە PUKmediaی راگەیاند: بان كیمۆن پاڵپشتی خۆی بۆ سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی لەعیراق و ئەو حكومەتی تەواوفوقەی ئێستاو جەنگی شەڕی تیرۆر دوپاتكردەوە،  هاوكات لەڕووی مرۆیشەوە هاوكارییەكانیان بۆ ئاوارەكان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی خۆیان بەردەوامدەبێت.

وتیشی: لەچوارچێوەی پەیامەكەیدا، بان كیمۆن تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردەوە كە دەبێت هاووڵاتیانی مەدەنی لەو ناوچانەی شەڕی داعشی تێدایە پارێزراوبێت و حكومەتی عیراق پابەند بێت بەڕێكەوتننامە نێودەوڵەتییەكان بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان ئەوەش لەكاتی شەڕدا.

ئاڵا تاڵەبانی باس لەوەشدەكات ئەو وەك نوێنەرێكی كورد قسەی لەگەڵ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان كردوەو داوای لێكردوە هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ روبەڕووبونەوەی ئەو ژمارە زۆرە ئاوارەی لەهەموو ناوچەكانەوە پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان بردوە، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان خۆی لەقەیرانێكی داراییدایە، ئەوانیش پێویستیان بەكۆمەك هەیەو هەوڵی گەڕاندنەوەیان بدرێت.

وتی:داواشم بان كیمۆن كردوە هاوكارمان بن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ژن و كچە ئێزدیانەی لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە رفێنراون و بازرگانیان پێوەدەكرێت، داوای ئەوەشملێكرد پاڵپشتی زیاتری ژنان لەناوەندەكانی بڕیار بكەن، چونكە تائێستا لەحكومەت و پەرلەمان ئەو رۆڵەیان نەبووە، لەكاتێكدایە نەتەوە یەكگرتووەكان لە 8ی ئازاری ئەمساڵدا بەرنامەیەكیان داناوە تا ساڵی 2030 ژنانیش لەناوەندەكانی بڕیاردا پشكی 50%یان هەبێت و نیوەی پیاوان.

سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز، جەختی لەوەشكردەوە كە ئەوەشی بە بان كیمۆن راگەیاندوە كە كورد لەسەردەستی رژێمی روخاوی بەعس روبەڕووی كۆمەڵكوژی و جينۆساید بووەتەوەو ئێستاش لەسەر دەستی داعش، بۆیە هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ تا عیراق ببێتە ئەندامی لەدادگای باڵای تاوانەكانی نێودەوڵەتی و لەكاتی بوونی بەئەندام ئەوكاتە دەتوانێت كەیسەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەجینۆساید بناسێنێت.

PUKmedia تایبەت

4937143032015_138143032015_Image_1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket