riklam

شەهیدان لەسەر تۆماركردنی خۆكوژی داعش بەپێشمەرگەی شەهید هاتەدەنگ

جینۆساید‌‌ 04:51 PM - 2015-03-30
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، تۆماركردنی خۆكوژێكی داعش به‌ شه‌ھید، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان.
سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی تۆماركردنی خۆكوژێكی داعش به‌ شه‌ھید
له‌ چه‌ند رۆژی رابردو له‌ ھه‌ندێ ماڵپه‌ر و پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و ته‌نانه‌ت له‌ ھه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندن ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی بڵاو بوه‌وه‌ كه‌ خۆكوژێكی داعش وه‌كو شه‌ھید تۆمار كراوه‌ .
دوای به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ و شه‌ھیدان و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆمان روون بوه‌وه‌ كه‌ لیژنه‌ی ناوبراو نووسراوی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كردوه‌ و چاوه‌رێی وڵامی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ن، ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوانه‌وه‌ نییه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket