سووده‌كانی چا بۆ ته‌ندروستی
هەمەرەنگ 04:22 PM - 2015-03-30شه‌ش جۆری چا هه‌ن كه سوودی زۆریان بۆ ته‌ندروستی تاكه‌كان هه‌یه
شه‌ش جۆری چا هه‌ن كه سوودی زۆریان بۆ ته‌ندروستی تاكه‌كان هه‌یه، ئه‌وانیش:
1- چای سه‌وز: چای سه‌وز به به‌راورد به چای ره‌ش، به‌تامتره. هه‌ر كوپێك له چای سه‌وز 25 میلیگرام كافایین له‌خۆده‌گرێت.
هه‌روه‌ها چای سه‌وز ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسیدنوون كه رێگرێكی به‌هێزه له به‌رامبه‌ر جۆره‌كانی نه‌خۆشی، وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه، ئه‌مه‌ش به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن شاره‌زاو پسپۆڕی ئه‌مریكی (كارین كۆلینس)ـه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخستووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه كوپێك له چای سه‌وز ده‌خۆنه‌وه، مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به رێژه‌ی 10% كه‌مده‌بێته‌وه.
2- چای سپی: چای سپی بڕێكی كه‌متر له چای سه‌وز كافایینی تێدایه. هه‌ر كوپێك له چای سپی بڕی 10 میلیگرام كافایینی تێدایه.
چای خاو بڕێكی زیاتر كافایینی تێدایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. چای سپی هه‌مان سوودی جۆره‌كانی تری چای هه‌یه، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه چای سپی به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه.
3- چای گیایی: چایی گیایی 100% چا نییه، به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌كه له گیای وشك و گوڵ و میوه. ئه‌مجۆره چایه هیچ كافایینێكی تێدا نییه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه خواردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره چایه سێ جار له رۆژێكدا یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خه‌ن كه خواردنه‌وه‌ی چای نه‌عنا كاریگه‌ره بۆ نه‌هێشتنی ئازاری گه‌ده.
4- چای ره‌ش: وا داده‌نرێت كه چای ره‌ش به رێژه‌ی 75% به‌كارده‌هێنرێت له جیهاندا. هه‌روه‌ك جۆره‌كانی تری چا كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، چای ره‌ش دروستده‌كرێت له رووه‌كی كه‌میلیا.
چای ره‌ش تامێكی تاڵی هه‌یه، هه‌ر كۆپێك له چای ره‌ش بڕی 40 میلیگرام له كافایینی تێدایه. هه‌روه‌ها چای ره‌ش دوو پێكهاته‌ی گرنگی تێدایه كه رێژه‌ی كۆلیسترۆل داده‌به‌زێنن.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه خواردنه‌وه‌ی 3 كوپ یان زیاتر له چای ڕه‌ش، ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌ه‌ی سه‌كته به رێژه‌ی 21%.
5- چای چینی: چای چینی به ده‌وڵه‌مه‌ندی پێكهاته‌و تامه‌كه‌ی ناسراوه. هه‌ر كوپێك له‌م چایه 30 میلیگرام كافایین له‌خۆده‌گرێت.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌ریخستووه كه خواردنه‌وه‌ی چای چینی یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش ده‌دات.
هه‌ر به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر ژنان ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌مجۆره چایه ده‌خۆنه‌وه، له‌ماوه‌ی دوو سه‌عاتدا بڕێك له كالۆری ده‌سوتێنن به به‌راورد به‌و ژنانه‌ی كه ئه‌مجۆره چایه ناخۆنه‌وه.
6- چای بۆندار: ئه‌مجۆره‌ی چا دروستده‌كرێت له ئه‌نجامی تێكه‌ڵكردنی چای سه‌وز و سپی و ره‌ش و دارچین و بۆنێك كه له توێكڵی پرته‌قاڵ ده‌رده‌هێنرێت.
چای بۆندار هه‌مان بڕی دژه ئۆكسیدنوون له‌خۆده‌گرێت، كه رێگره له به‌رامبه‌ر توشبوونی له‌ش به هه‌ندێك جۆری نه‌خۆشی.
PUKmedia ئا/ مژده جه‌مال
سه‌رچاوه:healthdigezt.com
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24