riklam

رۆڵیان له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنرێت

ئابوری 04:02 PM - 2015-03-30
له‌به‌رامبه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان میدالیای رێزلێنان ده‌به‌خشرێته‌ نۆكان

له‌به‌رامبه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان میدالیای رێزلێنان ده‌به‌خشرێته‌ نۆكان

له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی رێكخراوی (Other way Management Association) وه‌فدێكی گروپی كۆمپانیاكانی نۆكان به‌ سه‌رۆكایه‌تی (په‌روین بابه‌كر حه‌مه‌ ئاغا) سه‌رۆكی بۆردی سه‌رپه‌رشتیاری گروپه‌كه‌ "ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك" و به‌ ئه‌ندامێتی (دڵشاد عوسمان) ئه‌ندامی بۆردی سه‌رپه‌رشتیاری، له‌ رۆژانی 22و23/3/2015 به‌شداریانكرد له‌ كۆنفرانسێكدا له‌ شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا.

له‌و كۆنفرانسه‌دا، كۆمپانیای (60) وڵاتی جیهانی بانگهێشت كرابوون، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستی رێزلێنان و پێدانی میدالیای توانست و لێهاتوویی و چالاكی و به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنان و ئیداره‌دانی گروپه‌كه‌، كه‌ له‌نێوان زیاتر له‌ (1000) كۆمپانیا، (60) كۆمپانیا ده‌ستنیشان كرابوون، له‌ عیراق-یش گروپی كۆمپانیاكانی نۆكان بانگهێشت كرابوون، كه‌ تیایدا میدالیا و بڕوانامه‌ی رێزلێنانیان پێبه‌خشراو هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌شه‌وه‌ ستایش كران و رۆڵیان له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا به‌رز نرخێنرا.

هه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌كه‌دا، په‌روین بابه‌كر وته‌یه‌كی به‌ زمانی ئینگلیزی پێشكه‌شكرد، تیایدا كورته‌یه‌ك له‌ بارودۆخی كوردستان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی و هه‌روه‌ها به‌شداری گروپه‌كه‌ی دیاریكرد له‌و بواره‌دا.

جێی باسه‌، رۆژانی دوای كۆنفرانس له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و كۆمپانیا رێزلێنراوانه‌ گفتوگۆ كراو ناسێنران به‌ بارودۆخی ئاسایی و ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌لی وه‌به‌رهێنان له‌ پرۆژه‌كاندا.

PUKmedia  راگه‌یاندنی گروپی كۆمپانیاكانی نۆكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket