riklam

هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌مانگی سێ دا چه‌ند بووه‌ ؟

ئابوری 02:38 PM - 2015-03-30
"لانی كه‌م له‌مانگی چواردا ده‌بێت حكومه‌تی مه‌ركه‌زی مووچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت"

"لانی كه‌م له‌مانگی چواردا ده‌بێت حكومه‌تی مه‌ركه‌زی مووچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت"

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌ینێت، له‌مانگی سێ دا حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژانه‌ بڕی 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ كردووه‌.

دڵشاد شه‌عبان جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌واڵه‌كانی خستوه‌ته‌ گه‌ڕ له‌پێناو جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

 وتیشی: مانگ به‌مانگ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نارده‌كردنی نه‌وت زیاد ده‌كات و له‌مانگی سێ دا رۆژانه‌ نزیكه‌ی 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه‌.
 راشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌مانگی چواردا حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وبڕه‌ نه‌وته‌ هه‌نارده‌ بكات كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی رێككه‌وتووه‌ كه‌ 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌ له‌ رۆژێكدا به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوكیشه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت حكومه‌تی مه‌ركه‌زی بڕی ترلیۆنێك و 200 ملیار دینار بنێرێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێم.

دڵشاد شه‌عبان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لانی كه‌م له‌مانگی چواردا ده‌بێت حكومه‌تی مه‌ركه‌زی مووچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت كه‌ 850 ملیار دیناره‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی زیاد كردووه‌.

 وتیشی: وه‌زیری نه‌وتی عیراق بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاند ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ له‌مانگی چواردا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عیراق ده‌گاته‌ سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا، كه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌ بووه‌، چونكه‌ له‌ئێستادا له‌ گڵكه‌ نه‌وتییه‌كانی به‌سره‌ له‌توانایدایه‌ نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه‌ هه‌نارده‌ بكات.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket