سوید.. رێز له هونه‌رمه‌ند عه‌لی جۆڵا نرا
ئەدەب وهونەر 12:04 PM - 2015-03-30سوید.. رێز له هونه‌رمه‌ند عه‌لی جۆڵا نرا
به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ره‌وه‌ندی كوردی و رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی نیشته‌جێی شاری یۆتۆبۆری رۆژی 29/3/2015 له شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان- یۆتۆبۆری له ئه‌نجام و كار‌و خزمه‌تی هونه‌ری و مێژووی هونه‌ری شێوه‌كاری كوردی مامۆستا عه‌لی جۆڵا، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان له شاری یۆتۆبۆری مه‌راسیمێك بۆ رێزلێنان و به‌خشینی خه‌ڵات بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد عه‌لی جۆڵا رێكخست.
سه‌ره‌تای ئه‌و مه‌راسیمه‌و وتاری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان خوێنرایه‌وه كه تێیدا باسی له‌وه كرد كه گرنگی ئه‌م مه‌راسیمه بۆ رێزلێنانی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا عه‌لی جۆڵا له‌چیدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و له‌و وتاره‌دا ئاماژه به‌وه كرا كه زۆر گرنگه مامۆستا عه‌لی جۆڵا و نمونه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی تری وه‌ك ئه‌و له‌یاد نه‌كرێن و هه‌تا له‌ژیاندا ماون خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێشكه‌ش بكرێت.
پرۆفایل و ژیاننامه‌ی هونه‌ری مامۆستا عه‌لی جۆڵا له شێوه‌ی سكرین سینه‌ما پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.
دواتر له‌لایه‌ن (لاگه بیۆرن) كه‌سایه‌تیه‌كی سویدی شاری یۆتۆبۆری كه‌هه‌میشه پشت و په‌نای ره‌وه‌ندی كورد بووه له سوید خه‌ڵاته‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی پێشكه‌ش به مامۆستا عه‌لی جۆڵا كرد، دواتر هه‌ریه‌ك له ئاماده‌بووان كه زیاتر په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری ده‌ستی مامۆستا عه‌لی جۆڵا بوون كه‌م تا زۆر بیره‌وه‌ری خۆیان له ڕۆژانی سه‌خست و ژێرده‌سته‌یی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس گێڕایه‌وه كه بریتیبوون هه‌ریه‌ك له (مامۆستا دڵشاد هه‌ستیار، هونه‌رمه‌ند دلێر، هونه‌رمه‌ندی شانۆكار په‌رژین، هونه‌رمه‌ندی شانۆكار فرمێسك مسته‌فا، هونه‌رمه‌ند عیزه‌ت ره‌ئوف، هونه‌رمه‌ندی شانۆكار فه‌لاح ئه‌حمه‌د ره‌شید)، سه‌رجه‌میان به‌شانازیه‌وه باسیان له‌وكاتانه ده‌كرد كه‌مامۆستا عه‌لی جۆڵا په‌روه‌رده‌ی كردوون.
له كۆتایی ئه‌و مه‌راسیمه‌شدا هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان عه‌لی جۆڵا به وته‌یه‌ك زۆر سوپاسی ئه‌رك و ماندووبوونی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كرد، له‌و وته‌یه‌یداو له‌و مه‌راسیمی رێزلێنانه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئێمه‌ی كورد خاوه‌نی هونه‌ری خۆمانین و وتیشی: ئێستا كورد‌و كوردستان زۆر له‌جاران گه‌وره‌ترین و ناو و ناوبانگ و پێگه‌ی خۆمانمان هه‌یه، من زۆر شانازی به كوردبوونی خۆمه‌وه ده‌كه‌م چونكه به‌دیار چاوی جیهانه‌وه ژنی كورد تفه‌نگ به‌رامبه‌ر به سه‌رسه‌خترین دوژمی جیهان و دوژمنی خۆی ده‌ته‌قێنێت، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا جۆڵا وتی: به‌هه‌موو كه‌م و كوڕیه‌كانمانه‌وه له‌ناوخۆی كوردستان با ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان هه‌وڵی چاكسازی بده‌ین نه‌ك به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی خراپی به‌رین با گیانی هونه‌ریمان تێدابێت پێشمه‌رگه‌كان به تفه‌نگه‌كانیان و ئێمه‌ش به هونه‌ره‌كانمان، جارێكی تر زۆر سوپاسی ئێوه ده‌كه‌م بۆ ئه‌م خه‌ڵاتی ڕێزلێنانه‌م، ئه‌گه‌رچی من خۆم خاوه‌نی گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتم ئه‌ویش كوردبوونی خۆمه هاوكات زۆر شانازیش به‌م خه‌ڵاته‌ی ئێوه‌ش ده‌كه‌م سوپاستان ده‌كه‌م.
كورته‌یه‌ك له ژیانی هونه‌ری مامۆستا عه‌لی جۆڵا
*ساڵی ١٩٤٠ له هه‌ڵه‌بجه له دایك بووه.
*ساڵی ١٩٦٦ ئه‌كادیمیای به‌رزی هونه‌ری له به‌غدا ته‌واوكردووه به پله‌ی نایاب
*ساڵی ١٩٦٧یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌تی گرافیك له هۆڵی ناوه‌ندی سلێمانی كچان له
سه‌ركارێز كردۆته‌وه.
*ساڵی ١٩٦٨ دووه‌مین پێشانگای تایبه‌تی خۆی له سلێمانی كردۆته‌وه
*ساڵی ١٩٦٩ سێیه‌مین پیشانگای تایبه‌تی خۆی له هۆڵی سوركێو.
*ساڵی ١٩٧٠چواره‌مین پیشانگای خۆی له سلێمانی كردۆته‌وه.
*ساڵی ١٩٧١ پێنجه‌مین پێشانگای تایبه‌ت خۆی له هۆڵی سوركێو كردۆته‌وه.
*ساڵی ١٩٧١ شه‌شه‌مین پێشانگای تایبه‌ت خۆی له هۆڵی ناوه‌ندی سلێمانی كچان له
سه‌ركارێز كردۆته‌وه.
*ساڵی ١٩٧٢ حه‌وته‌مین پێشانگای تایبه‌تی خۆی له هۆڵی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری سوڤیه‌تی
له به‌غدا و سلێمانی كردۆته‌وه
*ساڵی ١٩٧٦ هه‌شته‌مین پیشانگای تایبه‌تی خۆی له هه‌ولێرو سلێمانی كردۆته‌وه.
*ساڵی ٢٠٠٣ نۆیه‌مین پیشانگای تایبه‌تی خۆی له سلێمانی كردۆته‌وه.
*ساڵی ٢٠٠٥ ده‌یه‌مین پێشانگای تایبه‌ت خۆی له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی خۆی له سلێمانی كردۆته‌وه.
*ساڵانی ١٩٦٦ بۆ ٢٠١٣ به‌شدار بووه له زیاتر له ٤٠ پێشانگای هاوبه‌شدا .
*له ساڵی ١٩٦٩ وه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی وه هه‌تا
ئه‌مڕۆش ئه‌ندامه.
*ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی بووه.
*ئه‌ندامی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستانه.
*به‌شدار بووه له دامه‌زراندنی كۆلیجی هونه‌ر له زانكۆی سلێمانی.
PUKmedia فه‌لاح ئه‌حمه‌د ره‌شید
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28