مێینه‌بوونی كوردایه‌تی
ژنان 11:47 AM - 2015-03-30خانمێكی شۆڕشگێڕی كورد
ئه‌گه‌ر ره‌وتێك له بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌ده‌ست ژنانی كورده‌وه بوایه چ ده‌قه‌وما؟
كوردایه‌تی ئه‌وه‌نده قه‌ومانی دیتووه كه له‌وه خراپتری لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت كه له‌سه‌د ساڵی رابردوودا تووشی هاتووه، كه‌وا بێ له گریمانه‌ی وادا ده‌بێ بڵێین وه‌كو خراپتر نه‌ده‌بوو حه‌تمه‌ن ره‌وشی كوردایه‌تی باشتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر چمكێكی بزووتنه‌وه‌كه‌مان به‌ده‌ست خانمانه‌وه بوایه. له‌وه خراپتر نه‌ده‌بوو، یانی له‌وه باشتر ده‌بوو كه تائێستا كوردایه‌تی به هه‌ورازو نشێودا هێناوێتی.
ئه‌ندێشمه‌ندانی ره‌وتی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی ده‌ڵێن جێگیری ژیانی مرۆڤه‌كان و بونیاتنانی شارستانی له كشتوكاڵییه‌وه ده‌ستیپێكرد. كشتوكاڵیش به‌رهه‌می داهێنراوی ژنانه بێ ركابه‌ری ئه‌ملاولا.
ئه‌وه‌تا كتێبه‌كانی مێژوو ده‌ڵێن پیاو له ڕاووشكار بووه ژنان له‌ماڵه‌وه بوون و به ڕامانی قوڵه‌وه له دیارده‌كانی به‌روبووم و وه‌رزێریان روانیووه. كوردایه‌تی خۆشی بۆ ئه‌وه‌یه ماڵ بۆ كورد پێكه‌وه بنێین و ئیتر بۆ دواجار ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه جێگیر ببێت. كێ به‌قه‌ده‌ر ژنان ده‌توانن ماڵداری بكه‌ن و جێگیری بكه‌نه فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور.
ته‌نانه‌ت له‌م چه‌ندانه‌دا نووسینێكم خوێنده‌وه كه ده‌ڵێ عادیله خاتوون باعیسی ئه‌وه بوو هۆزی گه‌وره‌و سه‌روه‌ری جاف له‌شاره‌زوورو هه‌ڵه‌بجه‌ی پایته‌ختی جێگر ببن و له‌م ژیانی كۆچه‌ری و گه‌رمیان و كوێستانه ته‌وه‌لا بن. جا جاف به‌و گه‌وره‌ییه‌وه جێگیر بن یانی كورد جێگیر بووه. كه هۆزی گه‌وره‌ی شمه‌ر قسه‌ی كرد یانی چوار ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی قسه‌یان فه‌رمووه.
ئێمه قه‌د ئه‌وه‌مان تاقی نه‌كرده‌وه له‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی چواربه‌شی كوردستاندا به‌شێكی سفت و ساف ته‌سلیمی ژنانی كورد بكرێت؟ ده‌سكه‌وتی پیاوه‌كان حكومه‌تێكی سێ كابینه‌یی به‌ئاكام نه‌گه‌یشتووی مه‌لیك مه‌حمودو كۆمارێكی ته‌مه‌ن به‌هاری شه‌هید قازی محه‌مه‌دو كۆماری ره‌نجه‌ڕۆی ئارارات و له‌كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. له‌گشت ئه‌م ده‌سكه‌وته پیاوانه‌یه‌دا به‌شداریشن (به‌هه‌ردوو مانای ده‌سكه‌وتی مه‌زن و مانای ئه‌وه‌ی جوامێران رابه‌رێتیان كردووه) ژنان و كچانی كوردستان شه‌ریك و به‌شداریشن. شه‌هیدیشیان هه‌یه‌و قوربانیان داوه‌و زیندانیش كراون. به‌ڵام هێشتا ناتوانین بڵێین كوردایه‌تی له‌هیچ شتێك‌دا ره‌نگێكی مێینه‌یی پێوه‌یه. لای خۆمان بێ هیوام بۆیه رووم له رۆژئاوای كوردستانه كه ته‌نها له‌و به‌شه بچوكه‌ی كوردستاندا شه‌ڕڤانانی ژنان قاره‌مانێتی وایان نواندووه كه سه‌ربه‌رزییه بۆ حه‌وت پشتی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و شانازیشه بۆ مرۆڤایه‌تی كه چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه خه‌ریكه كۆنه‌په‌رست و زوڵم و زۆری رژێمه‌كان و زلهێزه‌كان بڕستی لێ ده‌بڕن.
چی ده‌بێ ئه‌گه‌ر ته‌واوی بزووتنه‌وه‌كه ڕاده‌ستی ژنان بكرێت، ته‌نانه‌ت بێ سیستمی هاوسه‌رۆك و هاوپۆست و پله‌به‌ندی؟
بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی چه‌ندان ده‌ورانی ئایدیۆلۆژی و ئه‌زموونی تاڵ و تفتی دیووه، ئه‌زموونی ژنانه جوانی ده‌كات، شیرینی ده‌كات و شارستانیی تری ده‌كات، نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی بۆ ده‌ربازبوونه له‌كۆچه‌ری و ڕه‌هه‌نده‌یی، ژنان ناونیشانی جێگیری و نیشته‌نین.
ستران عه‌بدوڵلا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28